KJK: بە دروشمی 'رێگە بە فاشیزم نادەین' بەرخۆدان دەکەین

15:47

ژنها

ناوەندی هەواڵ- کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (KJK) ١ ی ئایار جەژنی کرێکاران پیرۆز دەکات و ڕادەگەیەنێت: فاشیزمی سەوز، سپی و ڕەش بە سەرکێشی ئاکەپە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن بەرەیەکی فاشیستەوە بەرێکخستن کراوە. تاکە ڕێگەی شکاندنی شەپۆلی فاشیزمیش، بە خاوەنداریکردنی ١ ی ئایار لەلایەن گەلانی ڕەنجدەر لە توکیا و بە بڵند کردنی دروشمی"رێگە بە فاشیزم نادەیەن" بەدیدێت.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان(KJK)، ١ی ئایار ڕۆژی یەکێتی و تێکۆشانی گەلانی ڕەنجدەر و چینی کرێکار، سەرەتا لە ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، لە ژنانی جیهان، لە کرێکاران و ڕەنجدەران پیرۆز کرد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕەنج، بەتایبەتیش شەهیدانی مەیدانی تاقسیم-ی ١-٥-١٩٧٧ی بیر هێنایەوە.

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان، لەلێدوانەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: "١ی ئایار دەکەوێتە ١٥٠ ساڵ و ئەم ڕۆژە بۆتە سمبۆلی تێکۆشان و بەهێزکردنی بەرخۆدانی بەرامبەر بە فاشیزم."

کۆردیناسیۆنی KJK جەختیش دەکاتەوە: "هێزە فاشیزمەکان هەمیشە هەوڵیانداوە بە داگیرکەری، نکۆڵی و لەناوبردن لەسەر پشتی گەلانی ڕەنجدەر و چینی کرێکار بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان بدەن. هەربۆیە لە نێوان تێکۆشانی ڕەنج و بەرخۆدانی دژە فاشیست پەیوەندیەکی پتەو هەیە. کاتێک ڕۆژی ئەمڕۆ دەبێتە جێگەی باس، لە باکوری کوردستان و تورکیا زیاتر لە هەر شوێنێک پێویستی بە پتەو کردنی ئەو پەیوەندیە هەیە، چونکە لە تورکیا چینی کرێکار و ڕەنجدەر لەژێر هەڕەشە دایە."

لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا کۆمەڵەی ژنانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە هەرکاتێک پێویستی دامەزراندن و پێکهێنانی بەرەیەکی ئازادی، دیموکراسی و دژە فاشیست هەیە، ئەم ئەرکەش بەر لە هەر کەسێک دەکەوێتە ئەستۆی ئێمەی ژنان. وەک دەبینرێت، لە ناوچەکە بە گشتی و بەتایبەتیش لە تورکیا دەسەڵاتداری پیاو سالار-سەرمایەدار و فاشیست کە دەیەوێت هۆمۆژەنی خۆی بونیاد بنێت، بۆ ئەمەش هەرە زیادە هێرش دەکاتە سەر ژنان، وەک ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت؛ بەدرێژایی مێژوو، تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان، ژنانی ڕەنجدەر لەبەرامبەر زۆرترین کار کەمترین حەق دەست وەردەگرن."

"تا وەکو ئازادی ژنان نەبێتە خاڵێکی سەرەکی تێکۆشانی ڕەنج، هیچ تێکۆشانێک ئەنجام گیر نابێت"

KJK لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژە بەوە کرد کە دەبێت لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری، تێکۆشانی ژنان بەرامبەر بە داگیرکەری پێشبخرێت هەروەها وتیشی: "تا وەکو ئازادی ژنان نەبێتە خاڵێکی سەرەکی تێکۆشانی ڕەنج، هیچ تێکۆشانێک ئەنجام گیر نابێت. چینی کرێکار و گەلانی ئازدیخوازی ڕەنجدەر لە هەر کەسێک زیاتر دەتوانن بە هێزێکی ڕێکخستوو ببنە وەڵامدەرەوە بەرامبەر فاشیزمی سەوز، سپی و ڕەش کە بە سەرکێشی "AKP" بەڕێوەدەچێت و لەلایەن بەرەیەکی فاشیستەوە بەرێکخستن کراوە."

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان(KJK)، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بانگەوازی لە گەلانی ڕەنجدەر، ژنان، گەنجان، کرێکاران، ئەو مرۆڤانەی بێکار ماون، دژە فاشیشت و هەموو هێز و لایەنەکانی کوردستان و تورکیا کرد، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن بەرامبەر بە زیادبوونی فاشیزمی حکومەتی"AKP" و سەرجەم هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچەکەدا."

(ش ب)