ئەمڕۆ جەژنی کرێکارانە
09:22
ژنها
سلێمانی- ئەمڕۆ ١ ی ئایار ڕۆژی کرێکارانی جیهانە، بەڵام کرێکارانی کوردستان بە نیگەرانیەوە پێشوازی لەو ڕۆژەدەکەن.
ڕۆژی کرێکارانی جیهان یان جەژنی کرێکاران دەکەوێتە 1ی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە لە نزیکەی هەشتا ووڵاتی جیهانی پشووی ڕەسمییە، و کرێکاران و رێکخراوەکانی مافی کرێکاران لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
سەرەتای یادکردنەوەی رۆژی جیهانی کرێکارانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1856 کاتێک کرێکارانی "ئۆسترالیا" لە پێناوی چەسپاندنی 8 کاتژمێر کارکردنی رۆژانەدا کۆبوونەوە.
پاش چەند ساڵێک و لە رۆژی یەکی ئایاری 1886دا، زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لە ئەمریکا دەستیانلەکار کێشایەوە، تەنیا لە "شیکاگۆ"دا ژمارەی کرێکارانی مانگرتوو 40 هەزار کەس بوو، دواتریش پۆلیس لە مەیدانی "هایمارکت"ی ئەو شارە رووبەڕوویان بوونەوە و لەو پێکدادانەدا زیاتر لە 7 کەس کوژران.
ئیتر ئەو رۆژەش بوویە یادەوەرییەک بۆ کرێکارانی جیهان تا ئەوەی دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیال-دێمۆکرات لە ساڵی 1889دا بڕیاری دا " 1ی ئایار" بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی رێکخراوە کرێکارییەکان و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستیپێکردووە.
ئەگەرچی یەکەمین داواکاری 1ی ئایار دەروازەیەک بوو بۆ ئەوەی " 8 کاتژمێر کارکردن لە ڕۆژێکدا" بچەسپێنرێت بەڵام دواتر بوویە رۆژی بەرەنگاری و چەسپاندن و وەستانەوە دژی دەسەڵات و حکومەتە پاوانخوازەکان.
لە کوردستانیش بە هۆی فشاری دەوڵەتانی داگیرکەر لەو ڕۆژەشدا کرێکاران ڕەنج و ماندووبوونیان پێشێل دەکرێت، گەلی کورد خۆی گەلێکی ڕەنجدەرە و کرێکاری یەکێکە لە پیشە سەرەکیەکان لە کوردستان.
هەر بۆیە لە هەموو ساڵێکدا کرێکارانی کورد لە کوردستان بەتایبەتیش لە هەرێمی کوردستان بە نیگەرانی پێشوازی لەو ڕۆژەوە دەکەن، چونکە نا یەکسانی ڕەگەزی لە کار و پیشەدا و کاری زۆر بەرامبەر حەق دەستی کەم و نا هاوسەنگی بازاڕ باڵی بەسەر ڕەنجی کرێکار و چینی هەژار داکێشاوە.
هەروەها لە باکوری کوردستان ڕۆژی کرێکاران وەک یەکێک لە گرنگترین ڕۆژەکان دادەنرێت، چونکە هەمیشە کرێکاران و ڕەنجدەران لەبەرامبەر دەسەڵاتداری و زوڵم دا سەریان هەڵداوە، لەبەرامبەر ئەمەش قوربانی زۆریان داوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو ڕۆژە زۆر تایبەتە چونکە کۆمەڵگەی رۆژهەڵات بە کۆمەڵگەی ڕەنج و کرێکاری دەناسرێت و زیاتر بە کاری کشتوکاڵی، کۆڵبەری و کرێکاری خەریکن.
(ش ب)