لە دیلۆک تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا

11:16

ژنها

دیلۆک- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لەشاری دیلۆک(عەنتاب)ی باكوری كوردستان روویدا.

تەقینەوەكە كاتژمێر ٩ لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری دیلۆک ڕوویداوە و بە گوێرەی زانیارەیەکان تەقینەوەكە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە روویداوە.

دوای تەقینەوەكە ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن و هێزە ئەمنییەكان رەوانەی شوێنەكە كراو و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
(ش ب)