عێراق، لە مانگی رابردوو زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانی
09:28
ژنها
ناوەندی هەواڵ- مانگی رابردوو، 471 كوژراو له‌گه‌ڵ هه‌زار‌و 374 بریندار له‌عیراق تۆماركراون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی یونامی، كه قوربانیه‌كان له‌هاوڵاتیان، هێزه ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كان پێكهاتوون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، نێرده‌ی هاریكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق (یونامی)، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئاماری كوژراو بریندارانی هاوڵاتیان، هێزه ئه‌منیه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و سوپای عیراقی بۆ مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ له‌عێراق بڵاوكرده‌وه.
ئاماره‌كه ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕی دژ به‌داعش‌و كرده‌وه توندوتیژیه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی ئاماره‌كه، مانگی رابردوو 410 هاوڵاتی كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 كه‌سیان له‌هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزی به‌رگریی سه‌حوه، كارمه‌ندانی ئاسایشی تاكه‌كه‌سی، پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان‌و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه بون.
هه‌روه‌ها 973 هاوڵاتی برینداربون، كه له‌نێوانیاندا 20 پۆلیسی فیدراڵی، هێزی به‌رگریی سه‌حوه، كارمه‌ندانی ئاسایشی تاكه‌كه‌سی، پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان‌و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌بوون.
له‌ئاماره‌كه‌ی یونامی-دا ئاماژه‌ی به‌قوربانیانی هێزه سه‌ربازیه‌كان كراوه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش‌و هاتووه، له‌و مانگه‌دا 331 كوژراو هه‌بووه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سوات‌و میلیشیاكان كه شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن، به‌ڵام كوژراوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری تێدا نیه.
هه‌ر له‌ریزی هێزه سه‌ربازیه‌كاندا، مانگی رابردوو 401 بریندار هه‌بووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی یونامی، ژماره‌ی قوربانییانی مانگی رابردوو كه‌میكردووه به‌راورد به‌مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ، كه ژماره‌ی كوژراوان هه‌زار‌و 119 كه‌س بووه له‌گه‌ڵ هه‌زار‌و 561 بریندار.
(ش ب)