دوای ڕفاندنیان کیژۆڵە ڤێتنامیەکان بە پیاوانی چین دەفرۆشرێن

10:00

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە وڵاتی چین بۆ ئەوەی ڕێژەی پیاوان و ژنان یەکسان بکرێت، ئەو منداڵە کچانەی لەلایەن کەسانی قاچاخچی لە ڤیتنام دەڕفێندرێن، بە بەهای ٣ هەزار بە پیاوە چینیەکانەوە دەفرۆشرێن.

لە وڵاتی چین بە سیاسەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و کڕینی منداڵانی کچ دەیانەوێت ڕێژەی پیاوان و ژنان هاوسەنگ بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش قاچاخچیەکانی سەر سنور منداڵانی کچی ڤێتنام دەڕفێنن و بەبەهای ٣ هەزار بە پیاوانی چین دەیانفرۆشن.

"لان" و "نگویەن" ئەو دوو ژنەن کە بەر لە چەند ساڵێک لە ڤێتنام ڕفێندراون و لە چین فرۆشراون، لان کە لەسەروبەندی ئامادەکاری زانکۆ دەڕفێندرێت، دەڵێت: کاتێک هاوڕێکانم مادەی هۆشبەریان پێدام لە هۆش خۆم چووم دوای ئەوەی بە هۆش خۆم هاتمەوە، بینیم کە لە چینم، لەگەڵ زۆرێک لە منداڵیتر لە ناو ئۆتۆمبێلێک دابووین هەرچەند هەوڵماندا ڕابکەین نەمانتوانی."

نگویەن کاتێک دەڕفێنرێرت تەمەنی ١٦ ساڵان دەبێت و چیرۆکی ڕفاندنی ئەویش وەک هی لانە، نگویەن دەڵێ: "سێ مانگ لە ژێر هەڕەشەی کوشتندا ژیام، چونکە ڕازی نەدەبووم بم فرۆشن، ئەشکەنجەی زۆریان دەکردم، زۆر هەوڵمدا کە شوو بەو کەسە نەکەم کە دەیانەویست بەزۆر بەو بمفرۆشن و نەمدەویست لە چین بمێنمەوە، بەڵام هەرچی هەوڵمم دا سودی نەبوو، تا لە کۆتاییدا ناچاربووم شوم پێکرد."


ئەو دوو کچە دەبنە هاوڕێی یەکتری هەرچەند دەبنە دایک بەڵام دوای ئەوەی گفتوگۆ دەکەن و دەگەنە ئەو بڕیارەی کە منداڵەکانیان بە جێبێڵن ڕابکەن، خۆیان رزگار دەکەن.

بە گوێرەی دواین لێکۆڵینەوە لە ساڵێکدا ١٠٩ کیژۆڵەی ڤێتنامی لەلایەن پۆلیسی ڤێتنامی و چینی لە دەستی قاچاخچیەکان رزگار کراون.
(ش ب)