"گەل لە کۆڵان و نوێنەرانمان لە پەڕلەمان بەرخۆدان دەکەین"

09:25

ژنها

ئامەد- ژنان ناڕەزایی توندیان بەرامبەر بە بە دیدارەکانی "لێژنەی دەستوری بنەڕەتی پەڕلەمان" پیشاندا لەسەر ئەو چاوپێکەوتنانەی بۆ هەڵگرتنی یاسای پارێزبەندی(حەسانە)ی سەر ئەندام پەڕلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان(HDP) پیشاندا و ڕایانگەیاند کە گەلی کورد لە کۆڵان و نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان بەرۆخۆدانی دەکەن.

سۆرگول کاپانج ناڕەزایی خۆی دیار کرد و ڕایگەیاند کە ئەو دیدارانەی بە لەلایەن لێژنەی دەستوری بنەڕەتی پەڕلەمان بە مەبەستی لێسەندنەوەی "حەسانە"ی پەرلەمانتاران یاری کردنە بە ئیرادەی گەل و بێڕێزی کردنە بە ئیرادەی پەرلەمان.

ناوبراو وتی: "HDP هەمیشە ڕێگری کردوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزیەکانی تورکیا، لێسەندنەوەی حەسانە لە پەڕلەمانتاران پێشلێکردنی سەروەری و یاسایە، ئەمە پلانێک لە بەرامبەر گەل بەڕێوەدەچیت، پلانێکە لە مێژە کاری لەسەر دەکرێت."

سۆرگول کاپانج، جەختی کردەوە کە ئەوان ئەو پلانانە وەک هێرشێک بەرامبەر بە ئیرادەی ژنانی ئازاد هەڵدەسەنگێنن.

هەروەها سافیە سەزەن، ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمار بەرگەی تێکۆشانی (HDP) ناگرێت، سافیە ئاماژەی بەوە کرد کە چیتر دەنگی گەل لە پەرلەمان نابیسترێت، بەڵکو دەنگی زوڵم بڕیاری چەوساندنەوە دەبیسترێت.

سافیە سەزەن وتیشی: "لە کەسێتی "فەهاد ئەنجو" هێرشێک لەسەر پەرلەمانتاران گەلی کورد بەڕێوە دەچێت. چۆن گەل لە کۆڵانەکاندا بەرخۆدانی کرد، نوێنەرانیشمان ئاوا لە پەرلەماندا بەرخۆدان دەکەن."

خەیریە کایا ژنێکیترە لەوبارەیەوە وتی: "ویستمان لە سەختترین هەلومەرجیشدا تێکۆشانی سیاسی بکەین، بەڵام ئامانجیان بە جارێک لەنێوبردنی گەلە، لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە بەرخۆدانیمان بە بنەما گرت، ئێمە لەگەڵ پەرلەمانتارانمان دەبین و هەرچیەک لەبەرامبەر ئەوان بکرێت، هەڵوێستمان دەبێت."
(ش ب)