وێنەیەک لە زوڵم
09:27
مایس
3
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئەم وێنەیەی دەیبینن هی کچێکە کە خۆی و خوشکێکی دایکی لەلایەن باوکیانەوە بە تیزاب سوتێنراون.
سومەیە میهری تەمەنی 25 ساڵ دانیشتوی شاری بامی ئێران لەبەر ئەوەی هاوسەرەكەی ئالودەی مادە بێهۆشكەرەكان بوو زۆریشی لیدەدا بڕیاری دا لێی جیابێتەوە ،هاوسەرەكەی ساڵی 2011 تیزاب پرژاند بە خۆی و دوو كچەكەیدا هەرسێكیان دەم و چاویان شێوا، سومەیە چوار ساڵ بەرگەی ئازارو نەشتەرگەری گرت و دواتر مرد .
لەوێنەكەدا یەكێك لە كچەكانی سومەیەیەو وێنەی خۆی و دایكی هەڵگرتوە .
تیزاب پژراندن یەکێکە لە قێزەونترین و نامرۆڤانەترین شێوەی ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە ئێران.
(ش ب)