لە کێبڕکێی قارەمانێتی ژنانی ئێران، کچێکی کورد سەرکەوتنی تۆمار کرد
11:05
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لە کێبڕکێکانی ڕاکردن، "فەرەحناز ڕایزەن" توانی ٢ مەدالیای زێڕ و زیو بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
فەرەحناز ڕایزەن کچە وەرزشکاری کورد، توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و لە کێبڕکێکانی قارەمانەتی ئێران، بەشی ژنان، پلەکانی یەکەم و دووەم لە ٢ مادەی ئەم وەرزشە، بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
لەم کێبڕکێیانەدا کە لە ڕۆژانی ١ و ٢ی ئەم مانگە لە شیراز بەڕێوەچوو، ناوبراو لە مادەی ٣ هەزار میتردا، پێش لە ڕکەبەرەکانی بە هێڵی کۆتایی گەیشت و مەدالیای زێڕی لە مل کرد. هەروەها لە مادەی ١٥٠٠ مەتریدا، پلەی دووهەمی وەدەست هێنا و مەدالیای زیوی لە مل کرد.
فەرەحناز ڕایزەن لە دایک بووی ١٩٩٥ی شاری مەریوانە کە تا ئێستا چەندین پلەی سەرکەوتنی لە بواری ڕاکردن وەدەست هێناوە و هەنووکە بە یەکێک لە وەرزشکارە دیارەکانی ئەم شارە بە ئەژمار دێت.
(ش ب)