دادگا کچە خوێنداکارێک بە ٧٣ ملیۆن نیو تومەن سزا دەدات

14:28

ژنها

ناوەندی هەواڵ- دادگای ڕژێمی ئێران کچە خوێندکارێک سزا دەدات و بەهۆی ئەوەی باری ئابوری خێزانەکەش باش نابێت، باوکی کچەکە بڕیار دەدات لە بەرامبەر سزای سەر کچەکەی بچێێتە گرتوخانە.

خوێندکارێک بە ناوی فاتمە فەتوحلا دانیشیتووی شاری مهاباد لە تەمەنی دە ساڵیدا لە کاتی یاری کردن لە گەل کوڕێکی خزمیان کە نۆ مانگان دەبێت، منداڵەکە بەرز دەکاتەوە، بە هۆی ئەوەی سەری منداڵەکە بەر پانکە بانەکە دەکەوێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە لایێک لە جەستەی منداڵەکە لە کار بکەوێت.

دوای شەش ساڵ لەبەر تۆمارکردنی سکاڵای باوکی منداڵەکە دادگا بڕیاری دا کە دەبێت فاتمە بڕی ملیۆن و نیو تمەن دابین بکات. بەهۆی ئەوەی کە دۆخی ئابوری بنەماڵەی حوکمدراو باش نییە و باوکی فاتمە کرێکارە، ناتوانن ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.

باوکی فاتمە دەڵێت: لە تەمەنی حەڤەدە ساڵی خۆیدا کچەکەم بچێتە گرتوخانە هۆی ئەوەی کە بیرەوەرییە ناخۆشەکان بێتەوە بیری و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەبواری ڕۆحیدا تێکبچێت، بۆیە ئەگەر هاوکاریم نەکرێت ئەوا بۆ خۆم دەچمە گروخانە.

باوکی فاتمە داواکارە لە هەموو مرۆڤێک کە خاوەن هەستێکی مرۆڤایەتیە، هاوکاری بکەن. ناوبراو دەڵێت: ئەڕووداوە بە ئەنقەست نەبووە و لە کاتی یاریکردندا ڕوویداوە و شەشە ساڵ بەسەری دا تێپەڕ دەبێت.
(ش ب)