دیجلە حەسەن: گروپە چەتەکان بێ ئیرادەی خۆیان شەڕ دەکەن

09:14

ژنها

عەفرین – جێگری سەرۆکی دەستەی بەرگری لە کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند: "گروپە چەتەکان بە بێ ئیرادەی خۆیان شەڕ دەکەن و بە گوێرەی بڕیاری هێزە دەرەکیەکان جموجۆڵ دەکەن.

دیجلە حەسەن جێگری سەرۆکی دەستەی بەرگری لە کانتۆنی عەفرین، دواین بارودۆخی عەفرین و پەیوەندی نێوان گروپە چەتەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵسەنگاند، ناوبراو ڕایگەیاند: "سەرکەوتنە مێژوویەکانی لە کۆبانێ و عەفرین، کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی تشرین کە تورکیا وەک هێڵی سور بەناوی کردبوو، هەروەها ئازادکردنی هەرێمەکانی وەک هۆڵ و شەداد و بەرەوپێشچوونی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، ئەمانە هەموویان گورزی گەورەبوون بەر پڕۆژەی ئەو دەوڵەتانە کەوتن کە لە سوریا شەڕ دەکەن."

دیجلە حەسەن ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەی ئەلنوسرا و هاوکارانیان بە گوێرەی بڕیاری هێزە نێودەوڵەتیەکان جموجۆڵ دەکەن، هەروەها ناوبراو وتی: "بەرەی ئەلنوسرە و هاوکارانیان بە هۆی لاوازبوونیان و شکستەکانیان بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی و یەکینەکانی (YPJ-YPG) ئەو گوندانەی داگیریان دەکەن بە چەتەکانی داعش دەیان فرۆشنەوە."

جێگری سەرۆکی دەستەی بەرگری لە بەردەوامی وتەکانیدا جەختی کردەوە: "گروپە چەتەکان بە ئیرادە و ویستی خۆیان شەڕ ناکەن، ئەو گروپانەی لە ژێر ناوەکانی بەرەی ئەلنوسرە، ئەحرار ئەلشام، فەیلەق ئەلشام و سەلاحەدین بەگشتی لە بەرژەوەندی هێزە دەرەکیەکان شەڕ دەکەن و دەستی دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهانیان لەپشتە، بۆ نمونە هەموویان بە بڕیاری تورکیا لە بەرامبەر گەلی کورد شەڕ دەکەن. هەروەها چەتەکانی (ENKS) گوایە کوردن لە شێخ مەقسود هیچ نەما بۆ بەرژەوەندی تورکیا نەیکەن، ئامانجی تورکیا و (ENKS) شکاندنی شۆڕشە لە ڕۆژئاوای کوردستان."

دیجلە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەنجامی شەڕی ئەو دوایەی کانتۆنی عەفرین و وتیشی: "لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر کانتۆنی عەفرین، بەتایبەت ئەو ناوچانەی لەدەست هێزەکانی سوریای دیموکراتدان. دەوڵەتی تورک ئامادەکاری شەرێکی چڕی کردوە، بەڵام گروپە چەتەکان چونەکە بێ ئیرادەی خۆیان شەڕ دەکەن، هیچ بەرگری ناکەن و زۆرێک لە گوندەکانیان بەبێ پێکدادان چۆڵکرد."

دیجلە حەسەن جێگری سەرۆکی دەستەی بەرگری لە کانتۆنی عەفرین، لە کۆتایشدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر یاساکانی ئاگربەست و وتی: "وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان پەیوەستی بڕیارە نێونەتەوەییەکان بووین و ڕەچاوی یاساکانی ئاگربەستمان کرد، بەڵام ئاگەر چەندە ئاگربەستیش بێت، هەر هێرشێک بێتە سەرمان بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە، بۆ ئێمە پاراستنی ڕۆژئاوا لە هەموو بڕیارێک گرنگترە."

(ش ب)