هەڵمەتی کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدانی 'پەکەکە' لە باشور کۆتایی هات
15:10
ژنها
سلێمانی- کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشور، دەستی بە هەڵمەتی نوێکردنەوەی گۆڕی ئەو شەهیدانە کردبوو کە لەماوەی ڕابردوودا لە کات و شوێنی جیاجیادا گیانیان لەدەستداوە، ئەمڕۆش هەڵمەتەکە کۆتایی هات.
کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشوری، دەستی کردوە بە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی گۆڕی گیانبەختکردوان. ماوەی چەند ڕۆژە ئەو خەباتە لە گۆڕستانی گردی سەیوانی شاری سلێمانی کە پۆلێک لە گیانبەختکردوانی تیا نێژراوە، بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ کۆتایی هات.
لەبارەی کاروخەباتی ئەم هەڵمەتە هەڤاڵ شوکری ئەندامی کۆمیتەکەی خانەوادەی کەسوکاری شەهیدانی "پەکەکە" لە باشوری کوردستان ڕایگەیاند: "دەستمان بەو هەڵمەتە کردوە بۆ بەرزڕاگرتنی شەهیدان، لەمیانەی ئەم هەڵمەتەدا سەرەتا بە دانانی وێنەی شەهیدان لە بناری قەندیل دەستمان پێکرد. ماوەی چەند ڕۆژێکیشە لەگۆرستانی شاری سلێمانی کە ژمارەیەک هەڤاڵی شەهیدی تیا نێژراوە وەک هەڤال ڤیان سۆران، هەڤاڵ ماهیر، هەڤاڵ دۆغان و هەڤاڵ ئاشتی و چەند هەڤالێکیتر خەباتی نوژەنکردنەوە دەکەین، هەم پاکمان کردەوە هەمیش ئەو شوێنانیە پێویستایان بە نوێکردنەوە هەبوو نۆژەنمان کردنەوە."
(ش ب)