١٤مین فیستیڤاڵی کەلتور و زمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوەچوو
09:23
ژنها
هەولێر- بۆ یەکەمجار لە باشووری کوردستان فیستیڤاڵی کولتوور و زمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و، پەیامی ئاشتی ئاراستەی ٢٠٠ سەرکردەی جیهان دەکرێت، هاوکات لە ٣٠ وڵاتی دیکەش هەمان فێستیڤاڵ بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ چوار شەمە ٤ی ئایار، لە ژێر "ناوی رەنگەكانی جیهان لە هەولێر" و "داوایەكی ئاشتی بۆ جیهان لە لاوانی جیهانەوە"، ١٤مین فیستیڤاڵی (نێودەوڵەتی زمان و كولتور) لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
١٤ مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی زمان و كولتور، لەلایەن رێكخراوی IFLC كە رێكخراوێكی ناحكومی كولتوریە، بە هاوكاری پارێزگای هەولێر رێكخرا.
لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی کەلتوری لەلایەن گەنجان پێشکەش کران.
(ش ب)