نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا لە ئەڵمانیا دەکرێتەوە
16:14
ژنها
ناوەندی هەواڵ- کردنه‌وه‌ی نوینه‌رایه‌تی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا له وڵاتانی ئه‌وروپا تا دێ زیاتر ده‌بێت و له شاری به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاش نوێنه‌رایه‌تی رۆژئاوای کوردستان ده‌کرێته‌وه.
سینەم محەمەد، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا بۆ کاروباری دەرەوە، بۆ ئاژانسی هاوار رایگه‌یاندوه: سبه‌ینێ نوێنەرایەتی رۆژئاوا لە شاری به‌رلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا ده‌کرێته‌وه.
سینەم محەمەد راشیگەیاند: نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لەچوارچێوەی دانانی پەیوەندیەکان لەنێوان خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی رۆژئاوای کوردستان و دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها سینەم، وتویه‌تی: کردنەوەی نوێنەرایەتیەکە، سبه‌ینێ کاتژمێر 17:00 ده‌بێت و رێکخراوه‌کانی کۆمەڵگای مەدەنی، کاروباری ژنان و مافی مرۆڤی ئەڵمانیا، پارتە کوردستانیەکان، لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا بۆ بەشداری کردنەوەی نوێنەرایەتیەکه بانگهێشت دەکەین.
(ش ب)