ژنانی شاری وان: لە تورکیا واتای ڕۆژی دایک نەماوە
09:27
خەتیجە کایا / ژنها
وان- بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی دایک ژنانی شاری وان ڕایانگەیاند کە ڕۆژانە لەسەر دەستی هێزەکانی دەوڵەت منداڵانن بێدایک و دایک جگەر سوتاو دەکرێن، بۆیە ئەوەی کە ڕۆڵەکانمان دەکوژێت باباسی جەژنی دایکمان بۆنەکات.
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان، ژنان بەنیگەرانیەوە پێشوازی لەو ڕۆژە دەکەن، دایکاندا لەو ڕۆژەدا چاویان پڕ لە چاوەڕوانی و حەسرەتە، دایکانی شاری وان لەسەر ئەو ڕۆژە وتیان: "بەداخەوە ئەو ڕۆژە لە تورکیا بێ واتا کراوە و باس لە شتێک نەبوو دەرکرێت."
دایکی ئاشتی لە شاری وان حەنیفە کۆچاک، بەو شێوەیە باس لە هاتنی ئەو ڕۆژە دەکات: "ڕۆژی جیهانی دایکان لە سەرتاسەری جیهان وەک ڕۆژێکی تایبەت پیرۆز دەکرێت، ئێمە دڵمان خۆش نیە بەو ڕۆژە چونکە ئەوانەی کە ڕۆڵەکانمان دەکوژن، باس لە ڕۆژی دایک دەکەن، لە باکوری کوردستان و تورکیا بە ساڵانە لە ژێر زوڵم پێشوازی لەو ڕۆژە دەکەین."
هەروەها هەر لەسەر ئەو ڕۆژە سومەریان جینتان، لە شاری وان وتی: "ئەو ڕۆژەمان ناوێت، ئێمە ئاشتیمان دەوێت، لە تورکیا ئەو ڕۆژە تەنیا ڕووکەشیەو هیچ واتایەکی نەماوە، هەر ڕۆژ دایک جگەر سوتاو دەبن، دایکان دەگرین چی لەو ڕۆژە بکەین."
حەلیمە ئابی، ژنێکیترە و باسی لەوەکرد کە ئەوان وەک دایک لەو وڵاتە هەمیشە دڵیان سوتاوە و بەو شێوەیە دوا: "با ئیتر واز لە دایکان بێنن، تاکەی جگەر سوتاومان دەکەن تاکەی دەمانکورژن، تاکەی جگەر گۆشەکانمان لێدەسەننەوە، ئێمە ئارامیمان دەوێت نەک جەژنێکی بێ واتا کراو، ئێمە دەمانەوێت تەنها ڕۆژێکمان نەبێت هەموو ڕۆژێک باسی دایکان بکرێت، دەمانەوێت هەموو ڕۆژ دڵمان خۆش بێت و خوێن ڕشتن بوەستێنن.
(ش ب)