بەرخۆدانی YPJ لە فەرەنسا

10:40

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە وێستگەیەکی فەرەنسا لە وێنە و نوسینی سەر شۆرشی ژنانی کورد هەڵواسراون و وێنەی شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە کاتی شەڕ کردندا هەڵواسراوە، ئەمەش سەرنجی زۆری خەڵکی بۆ خۆی راکێشاوە.

تێکۆشانی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاو و کاریگەری زۆری لەسەر ژنان کرد، بۆیە چەندین ناوی شوێنبە ناوەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ناونران، ئەوەی لەم دواییە سەرنجی ڕاکێشا لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا نزیک وێستگەیەکی گواستنەوە لە لە ژێر ناوی " بەرخۆدانی ئازادی ژنان" تابلۆیەک هەوڵواسراوە.

هەروەها ئەو وێنەیەی کە بۆ ئەو نوسینەش دانراوە، وێنەی شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنانە و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە لایەن وێنەگر "Penn Koad" وە گیراوە.

(ش ب)