ئەیلول سەرحەد گەریلای یەژا- ستار: ئامانجمان سەرکەوتنە
12:24
ژنها
ناوەندی هەواڵ- گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد"یەژا-ستار" ئەیلول سەرحەد هەڵگری چەکی قەناس ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک، تا کۆتایی شەردەکەن.
ئەیلول سەرحەد لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا چاودێری جموجۆڵی دوژمنان دەکات و لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فورات نیوزدا باس لە تێکۆشانی بەرەکانی جەنگ دەکات.
ئەیلول سەرەتا شەهیدانی ئەو مانگە بیردێنێتەوە و دەڵێت: " لە پێناو دڵسۆزی ئەوان تا کۆتایی شەڕدەکەین و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێدەکۆشین، چونکە ئەوانەی کە خاوەنداری لە ئاواتەکانیان بکەن هەر ئێمەین."
ئەیلول لە بەردەوامی وتەکانیدا باس لەوەدەکات کە لەبەرخۆدانی خۆبەڕێوە بەریەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵی گەنج و گەلی شۆشگێر، گیانیان فیدا کردوە ناوبراو دەڵێت: " پاراستنی شکۆ و کەڕامەتی کۆمەڵگە، پاراستنی هەبوون و گەیشتن بە ئازادی بە شەڕ و بەرخۆدان بەدیدێت."
ئەیلول لە لە کۆتایشدا وتی: " وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ 'ئەوانەی تێدەکۆشن سەردەکەون'، بۆیە وەک ڕۆڵەی ئەم گەلە تا ماوین بە بڕیار و بەڵێن بۆ شەهیدانمان تێدەکۆشین."
(ش ب٠