دایکانی جۆلەمێرگ: لە ڕۆژی جیهانی دایک، تەرمی ڕۆڵەکانمان دێتەوە

09:30

زەینەب دورگوت/ ژنها

جۆلەمێرگ- دایکانی شاری جۆلەمێرگ، رایانگەیاند کە ئەوان لە ڕۆژی جیهانی دایکاندا چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەن و ئەو ڕۆژە پیرۆز ناکەن.

ڕۆژی جیهانی دایک، لەباکوری کوردستان دایکان کورد نیگەرانتر دەکات و دایکان ڕایاگەیاند کە ئەوان ئەم ساڵ یادی ئەو ڕۆژە ناکەنەوە و چونکە ئەوان ماوەیەکە لە بەردەم مەیتخانەی چاوەڕوانی تەرمی کچ و کوڕەکانیان دەکەن و لە جیاتی خەڵات دایکان، لەو ڕۆژەدا تەرمی ڕۆڵەکانیان بۆ دێتەوە.

دایکی ئاشتی عایشە قزلکایا، لەو بارەیەوە وتی: "ڕۆژی دایکان نزیک دەبێتەوە، ساڵانی ڕابردوو منداڵەکانمان لەو ڕۆژەدا دیاری جوانیان پێدەبەخشین، ئێمەش دڵمان خۆش بوو، بەڵام ئێستا لە جیاتی دیاری تەرمی ئەوانمان بۆ دێتەوە، ئەمە چ زوڵمێکە." ئەو دایکەی ئاشتی وتیشی: "دەچین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان ناتوانین بیان ناسینەوە، هێندە شێوێنراون ئیتر دایک نایناسێتەوە."

هەروەها دایکی ئاشتی سەدیقە کایا، لەوبارەیەوە وتی: "گەورەترین زوڵم و زۆری لە سەر ئێمە بەڕێوە دەچێت، ئێمەش پێمان خۆش بوو منداڵەکانمان لەو ڕۆژەدا پێمان بڵێن؛ 'دایە ڕۆژی دایکانت پیرۆز بێت'، بەڵام لە جیاتی دەنگی منداڵاکانمان دەنگی تۆپ و تەیارە دەبیسین. ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین چاومان نەبڕیوەتە موڵکی کەسیتر. ئێستا سیاستی کۆچبەری لە سەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و هاولاتیان بە زۆرەملە دووچاری کۆچبەری دەکرێن، چۆن ئەم ڕۆژە پیرۆز کەین؟ ئێستا تەرمی ڕۆڵەکانمان لە مەیتخانە ڕاگیراون و تەرمەکانیان ناناسرێنەوە بۆیە ئەو ڕۆژە پیرۆز ناکەین."

(ش ب)