بازیان؛ بۆ جەژنی کرێکاران ئاهەنگێک ساز کرا

09:34

ژنها

سلێمانی- له‌ ناحیه‌ى بازیانى سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى ئاهه‌نگێکى جه‌ماوه‌رى به‌ ئامانجى پیرۆز کردنى١ى گوڵان جه‌ژنى جیهانى کرێکاران به‌رێوه‌چوو و تیایدا چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رى و په‌یامى سیاسى پارت و رێکخراوه‌کان پێشکه‌ش کرا و جه‌خت له‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ ده‌بێت فاشار بخرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتر به‌ کۆمه‌ڵگه‌ و به‌تایبه‌تیش کرێکاران بکات ، چونکه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان کرێکاران روبه‌روى هه‌موو جۆره‌ نایه‌کسایه‌ک ده‌بنه‌وه‌.

ئاهه‌نگه‌که‌ کاتژمێر ٤ى دواى نیوه‌رۆ به‌دروشمى به‌یه‌که‌وه‌ به‌رۆحى نه‌ته‌وه‌یى خاوه‌ندارى له‌ ره‌نجى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین ده‌ستى پێکرد و دواى خوله‌کێک رێزگرتن ، په‌یامى کۆمیته‌ى ئاماده‌کار له‌لایه‌ن ئاسۆ جه‌وهه‌ر خوێندرایه‌وه‌ و پاشان شیلان شاکر هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان باسى له‌ بارودۆخى کوردستان به‌گشتى و باشوور به‌تایبه‌تى کرد، رایگه‌یاند که‌ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌ باشوورى کوردسان رێز له‌ ئیراده‌ى گه‌لى کورد ناگرێت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى حیزبایه‌تى سه‌رجه‌م داخوازیه‌کانى گه‌لیان پێشت گوێ خستووه‌ .

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا غه‌ریب حسۆ نوێنه‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى په‌یه‌ده‌ له‌ باشورى کوردستان ووتارێکى پێشکه‌ش کرد، هاوکات په‌یامى هه‌ریه‌ک له‌ رێکخستنى مه‌کۆى بازیانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ، نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په‌ ، رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (ر‌ژاک) ، کۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى وڵاتپارێزى باشورى کوردستان و کرێکارانى میزۆپۆتامیا پێشکه‌ش کران و هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا پێشه‌نگایه‌کى وێنه‌یه‌یش له‌لایه‌ن هێمن گۆپته‌یی کرایه‌وه‌. هونه‌رمه‌ندى هه‌رێمى مه‌ریوان سه‌راوى ، خه‌بات بازیانى و هه‌روه‌ها گروپى هونه‌رى کۆما مشته‌نور ، گروپى شه‌هیدانى تل حاسل و تلحه‌ران و گروپى شانۆى گه‌نجانى گۆپته‌په‌ به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش کرد.
(ش ب)