لە پارێزەریەوە بەرەو شەرڤانێکی ئازادی
10:21
جەیلان ئەرسەلان / ژنها
ئەستەنبۆل- سیدار زیانەک ئەندامی (یەپەسە-ژن) وتی؛ من خیانەت ناکەم و بە برینداری لە نوسەیبین گیانی بەختکرد. بۆ ١٩ ساڵرۆژی لە دایکبوونی ئەو ژنە شۆڕشگێڕەدا کەسوکاری دەڵێن خەیاڵی ئەوەبوو ببێت بە پارێزەر، بەڵام ئەو هەموو ناعەدالەتیەی پێ قبوڵنەکراو لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی و بەرگریکردن لە خۆبەرێوەبەریەکاندا شەڕڤانێتی هەڵبژارد.
سیدار زایناک ناسراو بە (ئاماڕا ستێرک) لە ١٨ی مانگی ڕابردوو لە بەرخۆدانی شاری نوسەیبین-ی شاری ماردین لە باکوری کوردستان گیانی بەختکرد، لە ١٩ ساڵرۆژی لە دایکبوونی ئەو تێکۆشەرە، ژنان باسی بیرەوەریەکانی دەکەن، با لەزاری ژنانەوە "سیدار" بناسین.
خەیریە چەتین پوری "ئامارا" بەو شێوەیە باسی دەکات: "سیدار خۆشەویستی ماڵەوە بوو، دوای تەواو کردنی خوێندنی ئامادەیی لە زانکۆی ئەستەنبۆل دەستی بە خەباتی سیاسی کرد، پێشتریش مەیلی هەبوو بەلام دوای ئەوەی زیاتر خوێندنەوەی بۆکرد ئیتر باشتر لە ڕامانی ئازادی تێگەیشت."
پوری سیدار یەکێک لە بیرەوەریەکانی سیداری گێرایەوە: "ڕۆژێک بە پێ چوو بوو بۆ نەورۆزی ئامەد منیش هەر بە گاڵتە پێم وت؛ سیدار تۆ هێندە نازداری چۆن توانیت بگەیتە ئامەد؟ وتی؛ ' پورێ کاتێک چاوم بەو دایکانە دەکەوت کە ملی ڕێگەیان گرتوە و هیچ ماندوبونیێک ناناسن، شەرمم لەخۆم دەکرد.' بۆیە هەرچەند پێیەکانی هەمووی ببوە برین بەلام بەردەوام لەگەل ئەو دایکانە بە پێ ڕۆشتبوو."
سالیحە چەلیک ئامۆژنی شەهید سیدار، باس لەوە دەکات زۆر کەس پێیان دەوت ژن ناتونێت هەندێک کار بکات بەلام ئەو هەمیشە بە هێزی خۆی باوەری هەبوو هیچ جیاوازیەکی نەدەبینی و هەمیشە یەکسانی بەبنەما دەگرت، سالیحە وتیشی: "دوای ٢٣ ساڵ لە تیکۆشان خاڵیکی شەهید بوو، وەک هەموومان ئەویش پێی کاریگەر بوو، هەمیشە لە ڕێپێوان و چالاکیەکان لە پێشەوە بوو، چالاک بوو، هیچ کەس نەیدەتوانی پێشی پێبگرێت، چونکە لە ڕاستی ئەو ئایدۆلۆژیە تێگەیشتبوو، لە هیچ نەدەترسا. خاڵێکی هەمیشە پێی دەوت کە زمان و قەڵەمت بە هێزە دەتوانی ببیت بە پارێزەر ئەویش خۆی بۆ پارێزەری ئامادە دەکرد."
سالیحە باسی لەوە کرد کە هەمیشە سیدار لە پێش ئاوێنە سەیری خۆی دەکرد و دەیوت؛ "ژیان خۆشە، بەڵام نوسەیبن ئێستا خۆشترین شوێنە'، بۆیە خاڵێکی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو ناتوانێت بیر لە ژیانی خۆی بکاتەوە و ڕوو دەکاتە نوسەیبین، سالیحە وتی: "چونکە کچێکی شۆخ و جوان بوو لە کاتی شەڕ بە دژواری بەڕێوە دەچێت ئەویش بریندار دەبێت، هەندێک کەس داوایان لێکردبوو کە ڕابکات لەگەڵیان و ڕزگاری بکەن پێیان وتبوو حەیفە کەسێک وەک تۆ بکوژرێت، بەلام ئەو وتبووی من خیانەت لە گەل و هەڤاڵانم ناکەم و لەوێش شەهید بوو."
هەروەها خانم چەلیک کچە مامی سیدار دەڵێت: "سیدار ئەو زولمەی پێ قبوڵ نەکرا، ئەو پێ خۆش بوو ببێتە پارێزەر، بەڵام دەیزانی کە لەو وڵاتە پارێزەر و یاساناس دەکوژرێن، بۆیە شەرڤانێتی هەڵبژارد، سیدار ئەو ڕۆحەیە هەموومان زیندوو دەکاتەوە و نایەڵێ کۆڵ بدەین."
ئێستا هەڤاڵ، دۆست و خزم و کەسوکاری ڕۆژی لە دایکبوونی سیدار لەگەڵ وێنەکانی پیرۆز دەکەن.
(ش ب)