YPJ بیرۆی ڕاگەیاندنی دەکاتەوە
17:07
ژنها
دێرک- یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) یەکەمین بیرۆی ڕاگەیاندی خۆی لە شاری دێرک کردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە شاری دێرک-ی کانتۆنی جزیرە، بە ئامادەبوونی دەیان ئەندام و بریندارانی (YPJ) بە مەراسیمێک یەکەمین بیرۆی خۆی کردەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان "نوژین دێرک" فەرماندەی YPJوتەیەکی پێشکەش کرد، نوژین لە وتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەم بیرۆیە بەرهەمی بەرخۆدانی ژنانە بەتایبەتیش کەسانی وەک "ئارین تربەسپی" و "ئاگرین ڕەقا" کە لەناو بەرەکانی جەنگدا کاری راگەیاندنی ژنانیان دەکرد و لەو پێناوەشدا گیانیان بەختکرد.
مەراسیمەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی شەرڤانان کۆتایی هات.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە ساڵی ٢٠١٥ دا دامەزراوە، لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆیدا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پەخش دەکات، هەروەها گۆڤارێکیش بەناوی "تۆڕی YPJ" بڵاو دەکاتەوە و تا ئێستا ١٦ژمارەی لێدەرچووە.
(ش ب)