ژنانی ڕۆژهەڵات: شیرین سەمبۆلی بەرخۆدانمانە
09:30
شەنگار برادۆست/ ژنها
سلێمانی – ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شەشەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانی، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند: شیرین و هاوڕێکانی بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە نمونەی تێکۆشان بۆ ژیانی ئازاد و سەریان بۆ زوڵم دانەخست.
سبەی شەشەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی"فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەكیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان" کە به بێ ئاگاداری بنهماڵه و پارێزهرانیان لە بەرەبەیانی ٩-٥- ٢٠١٠دا له گرتووخانەی ئەوین لە شاری تاران له سێداره دران.
"بە تێکۆشان کۆتایی بە سێدارە دەهێنین"
بێریتان جوانڕۆ سەرەتا یادی شەهیدانی ٩ی گولانی بەرز ڕاگرت و وتی: " لە کەسایەتی ئەو پێنج شەهیدەدا هەموو شەهیدانی ئازادیخوازی گەلەکەمان بیردێنینەوە.هەڤال شیرین لە زیندانی ئەوینی تاران بەرخۆدانیێکی بێوێنەی کرد، بەر لەسێدارەدانیان جۆرەها ئەشکەنجەیان پێکردن، ئەوەش هەم لەنامەکانیاندا هەمیش لە دوای شەهید بوونیان هاوڕێکانی باسیان دەکردن، بەلام ئەوان هەرگیز تەسلیم نەبوون، زۆر کەس هەبوون نەیان توانی خۆیان لە بەرامبەر ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی کە بە شێوەیەک دڕندانە بەڕێوە دەچوو خۆیان ڕابگرن، شیرین عەلەم هۆلی بوو بە سمبۆلی بەرخۆدانی و تێکۆشان. هەڤال شیرین خوێندەواری نەبوو لە زیندانا پێنج ساڵ دەخوێنێت، بە وەکیلەکانی وتبوو دەبێت تا زانکۆ بخوێنم بۆ ئەوەی وانەی یاساتان پێبڵێمەوە، بۆ ئەوەی مافی مافخوراوان بپارێزم."
بێریتان داوای لە ژنان کرد کە بە تێکۆشن خاوەنداری لە ڕێبازی شیرین و هاوڕێکانی بکەن، ناوبراو وتیشی: "پەیامی من بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە خاوەن هەڵوێست بن و دانەنیشن، بۆ ئەوەی کۆتایی بە سێدارە و ئەشکەنجە و زیندانی سیاسی بێنین، بۆ ئەمەش دەبێت تێکۆشانی خۆمان لە ڕێگەی ئازادی دا بەرز ڕابگرین. داوا لە جوانانی ڕۆژهەڵاتیش دەکەم کە ڕێگەی شەڕەف مرۆڤایەتی بگرنە بەر، بۆ ئەوەی بتوانین نمونەی وەک شیرین عەلەمهولی فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، ، فەرهاد وەکیلی، مەهیدی ئیسلامیانیان بئافرێنین و ببن بە پێشەنگی ئازادی."
"شیرین وتبووی: دوو تاوانم هەیە یەک کە کوردم و دووەمیان ژنم"
هەروەها دایە نیشتیمان ڕایگەیاند: " رۆژی ٩ ی گوڵانە ڕۆژی لە سێدارەدانی پۆلێک شەهیدی قارەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکیتر لەو ڕۆژەدا ڕژێمی سێدارە بە توندی شەرمەزار دەکەم، ئەمڕۆ ڕۆژی لە سێدارەدانی مامۆستا فەرهاد و هەڤاڵانیە. ئەوانە بە ناحەقی لە سێدارە دران، تاوانی مامۆستا فەرزاد تەنها ئەوە بوو کە بە قوتابیەکانی دەوت؛ ئێوە مافی ئەوەتان هەیە بە زمانی دایکی خۆتان بخوێنن و بنوسن، فەهاد وەکیلیش بە هەما شێوە تەنها لەبەر ئەوەی کوردبوون لە سێدارە دران، ئەوان چەکدار نەبوون. شیرین عەلەمهۆلی ژنێک ئازا و بە خیرەت بوو، لە کاتی هەڤاڵ شیرین لە گرتوخانەدابوو، کاربەدەستانی دەوڵەت هەمیشە پێیان وتوە؛ لەتاوانەکانت تۆبە بکە بۆ ئەوەی بت بەخشین، ئەو لە وەڵامدا دەیوت: بۆچی دەبێت تۆبە بکەم خۆمن گوناحێکم نەکردوە، تەنها دوو تاوانم هەیە یەک کە کوردم و دووەمیان ژنم'."
دایە نیشتیمان وتیشی: : "لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر کەسێک داوای مافی خۆی بکات لەسێدارە دەردێت، ڕژێمی کۆمار دژی لاوان و شەڕەفی ڕاستەقینەیە. ڕژێم لە هەموو ڕووێکەوە کار دەکات کۆمەڵگەی خستۆتە نێو بەدبەختی. لە باکور بە دڕندەترین شێوە هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ دەکرێن، لە ڕۆژئاوا هێرشی دوژمنان، لە باشور ژیان نەماوە کار نەماوە کەسانی دەسەڵاتدار ژیانیان لە هاوڵاتیان تێکداوە، مەگەر 'پەکەکە' بتوانێت کۆتایی بەو سیاسەتە چەوتانە بێنێت کە باڵیان بەسەر هەرێمەکەدا کێشاوە، چونکە 'پەکەکە'گرکانێکە هەموو شتێک پاک ڕادەمالێت".
"کاتێک بینیم کۆڵانەکانی سنە بێدەنگن، زانیم کە دەسەڵاتی ڕژێم کۆتایی هاتووە"
هەر بۆ ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی شەهیدانی ٩ی گولان، ڕۆناهی سنە، وتی : "سەرەتا ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنەوێنین، کۆماری ئیسلامی ئێران، دوور لە هەموو ئاکارێکی مرۆڤایەتی و هەموو یاسایەک ئەو هەڤاڵانەیان لە ٩ ی گوڵان لە سێدارەدا. بەڵام ئەوان بوونە بە سیمبۆلی بەرخۆدانی، لە دادگایەکی ٥ خولەکی دا لە کاتێک هەڤاڵ شیرین زمانی فارسیشی نەدەزانی سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕیەوە،. کاتێک هەڤال شیرین دەبەن بۆ بۆ سێدارە بە پارێزەرانی دەڵێت؛ 'جلە گەرمەکانم پێبدەن چونکە ساردە نەوەک بلەرزم و ئەوان بڵێن لە ترسان دەلەرزێت' ئەو وتبووی من هەرگیز لە مردن ناترسم. داوا لە ژنان دەکەم شەهید شیرین بکەنە سەمبۆلێک بۆ خۆیان و داوا لە گەنجانیش دەکەم شەهید فەرزاد بکەن بە سمبۆلێک، داوا لە گەنجان دەکەم چیتر زوڵم و زۆری قبوڵ نەکەن و ڕێزی ئازادی خوازان بەردەوام کەن، داوا لە کچان بە تایبەت دەکەم کە چیتر بۆ خۆیان کە چیتر زوڵمی دەسەڵاتداری لەسەر خۆیان قبوڵ نەکەن."
ڕۆناهی سنە ئاماژەی بەوە کرد کە تەمەنی کۆماری ئیسلامی کەم ماوە، داوای کرد کەکۆتایی بە خیانەت بهێنرێت و وتی: "خیانەت هەر ئەوە نیە کە لەگەڵ ئەرۆغان و ڕژێمی ئێراندا کار بکەین، ئەوەی زوڵم قبوڵ بکات خیانەت دەکات. حکومەتی ڕژێم لە کۆتایی هاتوە و کەمی ماوە بە تەواوی هەڵوەشێتەوە، کاتێک ئەو هەڤاڵانەیان لە سێدارەدا بوو من لە سنە بووم سنە بە جارێک کپ ببوو و ماتەمینی دایگرتبوو، ئەو کات هەستم کرد کە گەل چەندە لە دەسەڵاتی ڕژێم بێزارن. ڕٶژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە حزب و حزبایەتی نیە ئێستا پێویستی بە یەکێتی هەیە."
شیرین عهلهم هولی لە دایک بوویی ١٩٨١ی له گوندی" دێم قشلاق"ی سهر بهشاری ماکۆ له ٢٦ی مانگی مهی ٢٠٠٨ لهلایهن سوپای پاسداران لهشاری تاران دهستبهسهر کراو له رۆژی١٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا لە لایەن لقی پانزهی دادگای شۆڕشی شاری تاران بهدادوهری،" سهڵواتی" به تۆمهتی پهیوهندی لهگهڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سزای لهسێدارهدانی بهسهردا سهپێندرا و بهرهبهیانی ٩ی مانگی ئایار ساڵی ٢٠١٠ دا له زیندانی ئەوین له سێدارهدرا.
(ش ب)