دوای ٢٢ ساڵ جارێکیتر دەیانەوێت لەیلا زانا لە پەرلەمان دوورخەنەوە
10:52
ژنها
ئەنقەرە- ژنە سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا ٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا بە هۆی ئەوەی پەیڤی گەلی کورد و تورکی بەکارهێنا لە پەرلەمان وەدەرهێنارا ئەمڕۆش جارێکیتر بەهۆی بەکارهێانی پەیڤی گەلانی تورکیا و هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پارێزەران، جارێکیتر لە پەرلەمان دەردەخرێت.
لە ساڵی ١٩٩٤دا دیسان ڕۆژەڤی پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتارە کوردەکان بوون، پەرلەمانتارانی کوردی پارتی دیموکراتی((DEP لە ١٩٩١دا لە ژێر چەتری پارتی کۆمەڵگەی دیمورکراتی گەلان(SHP) لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردران و چوونە نێو پەرلەمان، لە ساڵی ١٩٩٤دا دیسان وەک ئەمڕۆ ڕەچاوی مافی پەرلەمانتاران نەکراو لە پەرلەمان دەرخران و ڕەوانەی گرتوخانە کران.
ئەگەر خوێندنەوەیەک بۆ واقیعی ئەمڕۆی تورکیا بکەین دەبینین کە ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە. بۆیە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٧ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥دا پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) توانی بەندی لەسەدا ١٠ی پەرلەمان تێپەڕ بکات و ٥٩ پەرلەمانتار بەدەست بێنێت، هەڵگرتنی یاسای پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارانی کورد دیسان خرایەوە ڕۆژەڤ. ٥٩ پەرلەمانتاری کورد دیسان لە ژێر هەڕەشەی دەرخستن لە پەرلەماندان.
یەکێک لەو پەرلەمانتارانە لەیلا زانایە کە لە ڕۆژی ١٩٩٤/٣/٣ پارێزبەندی ئەندامێتی لە پەرلەمانی تورکیا لێسەندراوەیەوە و لە ڕۆژی ١٩٩٤/٣/١٧ لەگەڵ دوو کەسایەتیی سیاسییدا دەستگیرکرا، لە ڕۆژی ١٩٩٤/١١/٨ حکومدرا بە زیندانی کردن بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و ئەندامێتی پەرلەمانی لێسەندرایەوە.
لە ماوەی زیندانی کردنیشیدا، خەڵاتی ئاشتیی ساخارۆفى پێبرخشرا، لە ڕۆژی ٢٠٠٤/٦/٨ دا لە زیندان ئازادکرا.
لە هەڵبژاردنەکانی ٢٦مین خولى پەرلەمانى تورکیا لە ١/١١/٢٠١٥ جارێکیتر لەیلا زانا لەسەر لیستى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە پارێزگای ئاگری خۆى بۆ پەرلەمان پاڵاوت و بۆ جاری دووەم لەو پارێزگایەوە بۆ ئەندامێتیى پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
بەڵام جارێکیتر ئەو ژنە کوردە لە پەرلەماندا کاتێک وتی گەلانی تورکیا ئەقڵی دەسەڵاتداران، بەرگەی پێکەوە ژیانی گەلانیان نەکرد و دەیانەوێت جارێکیتر لەیلا زانا لە پەرلەمان دەرخەن و پەرلەمانتاری لێبسەننەوە.
(ش ب)