ئەكتەری كورد 'شەبنەم قولیخانی' بووە باڵیۆزیی فیستیڤاڵی فیلمی سەوز

11:37

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ژنە ئەکتەر و نمایشکاری کورد "شەبنەم قولی‌خانی" وەکوو باڵوێزی ژینگەیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەی فیلمی "سەوز" لە ئێران دەستنیشان کرا.

ئەكتەری ناوداریی كورد "شەبنەم قولی‌خانی" و ئەكتەریی سەرەكیی زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی "مریەمی پیرۆز" كە ئێستا دانیشتووی ئوستوڕاڵیایە و هەر لەو وڵاتە ژیانی ھاوسەریی پێكھێناوە، وەكوو باڵیۆزیی ژینگەیی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سەوز" Green لە وڵاتی ئێران دەستنیشانكرا و لەم بارەیەوە گوتی: سروشت دایكی ھەموومانە. كچەكەم، چیرۆكە سەرەكییەكەمان بۆ دەگێڕێتەوە، چیرۆكی پاك و خاوێنی، چیرۆكی ژیانێكی ساغ. كچەكەم برژانگەكانی قورس دەبێت و خەو دەبینێت و من بڕیاروایە خەوەكانی ئەو بچنم. خەوە جوان و ڕەنگاوڕەنگەكان، خەوی ئەو باڵندانەی كە ھێشتا لێرە نەڕۆیشتوون، خەوی ڕووبارە پڕئاو و دارستانە سەرسەوزەكان، بەڵام وادیارە تانووپۆكانم لە یەكتریی گرێدراون.

شەبنەم قولی‌خانی وتیشی: بۆ ئاسمان بەنێكی خۆڵەمێشیی ھەڵدەگرم و بۆ زەویش بەنێكی ڕەش! بۆ دارستانیش بەنێكی قاوەیی! نا ئەوە بێئینسافییە، خەویی كچەكەم ڕەنگاوڕەنگ بوو بەڵام ئێستاكە چڵكن و دووكەڵاویی بووە. مافی سرووشتی جیلی پاش من و تۆ، جیلی منداڵەكانمان، ژیانێكە لە دنیایەكی ساغدا. شایەد ڕۆژێك بێت كە ئەم كەڵكەڵەیەم نەبێت، بەڵام ئەمڕۆكە لەوەتیی بوومەتە دایك، بۆ جیلی داھاتوو، بۆ كچەكەم، بۆ منداڵی تۆ و بۆ تەواوی ئەو منداڵانەی كە مافی بینینی ئاسمانێكی شین و مەزرا سەرسەوز و باروودۆخی كەشووھەوایەكی دروست و گونجاویان ھەیە، ھەست بە بەرپرسیاریی زیاتر دەكەم.

ئەم ژنە ئەكتەرە لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەمڕۆكە دەبێت منداڵەكانمان فێریی پەروەردەیەكی دروستی ژینگە پارێزیی بكەن، ئەمڕۆكە دەبێت یاساكان ھەموار بكرێت و كەمووكورتییەكانی ئەم یاسایانە چارەسەر بكرێت. حەیفە ھەرێمەكانی ئێمە ئاڵووگۆڕیی بەسەردابێت، بە كەڵك وەرگرتن لە كەرەستەگەلی ھۆكاریی زیادبوونی حەشیمەت، زیادبوونی مەكینە و ئامرازەكان كە ھەموویان دەبنە ھۆی زیادبوونی گەرمای زەویی و وردە وردە دەبنە ھۆی ئاڵووگۆڕیی ھەرێمەكانی ئێمە و ئەو كات ھەندێك درەنگ دەبێت. دەبێت تا پێش ئەوەی كە درەنگ بێت بە فكریی سرووشت، ئەو نیعمەتە جوانەی خودا بین.

ئەوەیشی خستەڕوو: فەرھەنگ ھۆی سەرەكیی گۆڕینی ھەڵسووكەوتی كەسایەتییەكانە لە ناو كۆمەڵگادا و كردەوەكانی بواریی ژینگەیی تاك تاكی كەسەكان لەم ھۆ سەرەكییەوە سەرچاوە دەگرێت، ھەموومان دەزانین كە سەرەكیترین ئەركی مرۆڤەكانی ئەمڕۆ لە پێناو ھەموو ئەو سەروەتە سرووشتیانە، بەرپرسیارییە و ھەروەھا یەكێك لەو ھۆیانەی كە خەڵكی لە پاراستنی ژینگەدا بەشداریی ناكەن نەبوونی ھۆگرییە. زیادبوونی ھۆگریی گشتنیی بۆ ناساندنیی گرفتەكان لە یەكەمین قۆناغدا ڕاكێشان و وەگڕخستنی بەشداربوونی گشتیی خەڵكییە.

ژنە ئەكتەری ناسراویی كورد "شەبنەم قولی‌خانی" لە كۆتاییدا ڕایگەیاند: ژینگە شایەد لە ڕوانینی یەكەمدا بابەتێكی گشتیی بێت بەڵام پێڕاگەیشتن بەو ئەركی ھەموومانە، وەبیر یەكتریی بێنینەوە كە بڕیارە جیلی دوای ئێمە لەم جیھانەدا ژیان بەسەر ببات. "ژیان" وشەیەكە كە لە زیندووبوونەوە ھەڵقوڵاوە و زیندووبوون لە بوونی ھەوایەكی پاك و خاوێن، خۆڵێكی خاوێن و بە گشتیی ژینگەیەكی خاوێن مانا پەیدا دەكات.

(ش ب)