لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو ژن بوونە قوربانی
18:18
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئەمڕۆ لە دوو شاری جیاوازی هەرێمی کوردستاندا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو ژن بوونە قوربانی و ڕاگەیاندرا کە ئەو ژنانە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شه‌وی رابردوو له شاروچکه‌ی سۆران ژنێکی خێزاندار و ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌سوتێت و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سۆران، رێژه‌ی سوتانه‌که‌ی به %90 دیاریده‌کرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان له شاری سۆران راگه‌یاندوە کە شه‌وی رابردوو ژنێکی خێزاندار به‌ناوی ( د،ح، ا) دانیشتووی یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌ی سۆران، به‌هۆی سوتانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سۆران کراوە.
به‌رێو‌به‌ری توندوتیژی سۆران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوە دوای ئه‌وه‌ی ئاگادارکراینه‌وه به‌بوونی رووداوی سوتان ده‌سه‌ت به‌جێ پۆلیسی ئیشکگر ده‌ستی کرد به لێکۆڵینه‌وه و پۆلیس، رایگه‌یاند، که ئه‌وژنه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێرکراوه.
هەروەها کاتژمێر 7:30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه روداوێکی ته‌مومژاویدا کچێکی دانیشتوی شارۆچکه‌ی کفری به گولـله‌یه‌ک دەکوژرێت و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به گولـله‌یه‌کی ده‌مانچه کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و لێکوڵینه‌وه‌ش له روداوه‌که ده‌ستی پێ کردووه.
کچه‌که ناوی (په‌یمان قادر مه‌حمود) ه‌و له دایک بووی ساڵی 1993 یه، له‌ساڵی 2014-2015 به‌شی شێوه‌کاریی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کفری ته‌واوکردووه.
(ش ب)