هەولێر؛ ڕۆژی دایک پیرۆز کرا
09:12
ژنها
هەولێر- دوێنێ بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەشاری هەولێر ڕۆژی جیهانی دایک پیرزۆ کرا.
پیرۆزباییەکە کاتژێر چواری دوای نیوەڕۆ بە بەشداری دەیان ژن لە پارکی سامی عەبدولرحمان دەستی پێکرد. ژنانی کۆمەڵەی میزۆپۆتامیا بەو بۆنەیەوە گوڵیان بەسەر ژنان دابەشکرد.
پاشان مزگین ئارین وەک نوێنەری هەدەپە لە شاری هەولێر، وتەیەکی پێشکەش کرد، مزگین ڕایگەیاند: دایک ئەو کەسانەن کە فێریان کردین بژین و ژیانیان ئافراند، دایکانی کورد بەر لە هەرشتێک ئەرکی پیشاندانی ڕێگەی کوردایەتی پیشانی ڕۆڵەکانی داوە.مزگین سەرنجیشی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی باکوری کوردستان و کۆمەڵکوژی سەر ژنان و وتی: "بەرخۆدانی باکوری کوردستان بە پێشەنگی ژنان گەیشتۆتە ئاستی سەرکەوتن."
ناوبراو وتیشی: "با چیتر دایکانمان نیگەران نەبن، هەرچەند بە قۆناخێکی سەختدا تێپەڕدەبین بەڵام بە خوێنی سوری کچ و لاوانمان سەرکەوتن نزیکە.
مزگین ئارین لە کۆتایشدا سەنجی ڕاکێشایە سەر تێکۆشانی ڕیبەڕی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان و بەو شێوەیە کۆتایی بە وتەکانی هێنا: "ئێمە وەک و ژنان وەک دایک، خاوەنداری لە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە لەپێناو ژنا داویە، ئیدی ڕاستی ئەو تێکۆشانی بە ئازادی ژنان سەدەکەوێت.
(ش ب)