به‌هۆی سوتانه‌وه ژنێک له سۆران گیانی له‌ده‌ستدا
09:48
ژنها
سۆران- دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ٧/٨ی ئەم مانگە له شاری سۆران سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر ژنێکی خێزانداروتهمهن ٢٣ ساڵان به‌هۆی سوتانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سۆران کراورێژهی سوتانه‌که‌شی به %٩٠دیارکرا. ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای هه‌ولێرکرا، به‌ڵام دوای رۆژێک مانه‌وه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌که‌ی ئێواره‌ی دوێنێ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ ژنان له سۆران راگهیادبوو که ئاگادارکراینه‌وه به‌بوونی رووداوی سوتان ده‌سه‌ت به‌جێ پۆلسی ئیشکگر ده‌ستی کرد به لێکۆڵینه‌وه".وتیشی" ئه‌وژنه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێرکرا و ژنه‌که دانی به‌وه‌داناوه که به‌نه‌وت خۆی سوتاندووه و سکاڵای له‌سه‌رهیچ که‌سیش نه‌بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن ٢٣ساڵانه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌که‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای ههولێرگیانی له‌ده‌ستدا.
له ده‌ڤه‌ری سۆران به‌پێی ئامارهفهرمیهکان توندوتیژی دژبهژنان و خۆسوتاندنی ژنان له زیادبووندایه,هاوکات له‌مانگی رابردووش ژنێکی خاوه‌ن سێ منداڵ به گولله له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه کوژرا.
(ش ب)