لە کۆبانێ فێربوونی زمانی کوردی تەمەن ناناسێت

09:49

زاهیدە ئەحمەد/ ژنها

کۆبانێ- خواستی فێربوونی زمانی کوردی تەمەن ناناسێت، گەورە و بچوک پۆل پۆل ڕوو دەکەنە کۆرسی فێر بوونی زمان.

لە کۆبانێ خەباتی پەروەردە و فێرکردن ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێشچوونە، کۆرسی فێربوونی زمان لە ئەکادیمیای "ڤیان ئاماڕا"کراوەتەوە، ئەم کۆرسە بە مەبەستی فێرکردنی زمانی کوردیە بۆ هاوڵاتیان.

زیاتر لە هەمووان ژنان و گەنجان بەخواستەوە بەشداری دەکەن، لەناویاندا زەرگێ میلێک تەمەن ٤٠ ساڵان دەبینرێت، بێ ئەوەی هیچ ئاستەنگەیەکی تەمەن لەبەردەم خۆی ببینێت، ڕۆژانە ڕوو دەکاتە کۆرسی فێر بوون و زمانی کوردی فێر دەبێت.

زەرگێ دایکی ٥ منداڵ لە گوندی " تل غەزال" لەکانتۆنی کۆبانێ رۆژانە دەچێتە ئەکادیمیای ڤیان ئامارا.

زەرگێ وتی: "زمان هەبوون و ناسنامەی مرۆڤە، نوسین و خوێندنیش گرنگی زۆریان هەیە بۆیە هەرچەند کاری خۆشم زۆر بوو بەڵام کاتێکیشم دیارکردوە بۆ ئەوەی خۆم فێری خوێندەواری بکەم و فێری نوسین و خوێندن بە زمانی شیرینی کوردی بکەم."

زەرگێ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی لە فێربوونی زمانی دایک پێشخستنی کۆمەڵگەیە و داوای لە ژنان و گەنجان کرد کە ئەم هەلە زێڕێنە لە دەسەت نەدەن.
(ش ب