ڕێگە بە ژەنیارانی ژن نەدرا بەشداری کۆنسێرتی نازری بکەن
10:07
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ژنانی ئەندام لە ئۆرکێستێرای "حافیز نازری" ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری لە کۆنسێرتی ئەسفەهان بکەن.
ماڵپەڕی "ئیسنا" بڵاوی کردەوە، خولی سێهەمی کۆنسێرتی "ناگفتە"، بەرهەمی "حافیز نازری" ڕێکەوتی ٣٠ و ٣١ی بانەمەڕ، لە شاری ئیسفەهان دەستی پێ دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ئەندامانی ئەم ئۆرکێستێرە نەیانتووانیوە لە بەرێوەبردنی ئەم ئۆرکێستێرەدا بەشدار بن و "حافێز نازری" بە بێ بوونی ئەندامانی ئۆرکێستێرەکەی لەم بەرهەمە بەشدار بوو.
بە پێی ئەم هەواڵە، ئەم کۆنسێرتە لە هۆڵی وەرزشی " گوڵی نێرگز" بەڕێوەچووە و شەهرام نازری و حافێز نازری بەشێک لە ئاڵبۆمی "ناگفتە"یانپێشکەش کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشکەشکاریەدا بەشێک لە بەرهەمەکانی "شەهرام نازری" بە شێوەیەکی نۆێتر پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لەم کۆنسێرتەدا "سالار غەفاربەجوویی" لە جێگەی ئاتێنا ئێشتیاقی ویۆلۆنسێلی ژەند و شیوا سروش، مێهرناز شامحەممەدی و ئێلاهە حەی،دەری کە لە ئەندامانی کۆن بوون، لەم کۆنسێرتە بێبەش کران.
بڕیارە ئەم کۆنسێرتە لە شاری نێشابور دەبێ هەر بەم شێوازە بەڕێووە بچێت.
"پدرام فەریوسفی" (ویۆلۆن)، مەیسەم مروستی(ویولا)، ئەمین غەفاری(ویولا)، ئاتێنائێشتیاقی (ویۆلۆنسێل)، فەرهاد سەفەری(بەمباژ) و شاریارنەزەری(دەف) ژەنیارانی ئەسڵی"ناگفتە"یان پێکهێناوە.
گوشار و سنوردارکردنی هونەر و موسیقا کە لەژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئێراندایە درێژەی هەیە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە حەسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران لە بانگەشەکانیدا لە کاتی هەڵبژاردن بەڵێنی بە خەڵک دابوو کە گوشار لە گۆڕەپانی هونەر لا بەرێت و مۆڵەتی بەشداریکردنی ژنان لە چالاکی هونەرییەکان زۆر بکات،بەڵام هیچ گۆڕانکاریەک ڕووی نەداوە و فشاری سەر ژنانی هونەرمەند و چالاک زیاترن.
(ش ب)