ئەنجومەنی ژنانی ئوتا لە شاری درێسدەن دامەزرا
14:27
ژنها
درێسدەن- لە وڵاتی ئەڵمانیا ژنانی کورد ئەنجومەنی ژنانی "ئوتا" یان دامەزراند.
دوێنێ یەکشەمە لە ڕۆژی جیهانی دایک دا ژنانی کورد لە شاری درێسدەنی وڵاتی ئەڵمانیا کۆنگرەیەکیان بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ژنان سازکرد، کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیان بەختکردوانی مانگی ئایار دەستی پێکرد. پاشان گوڵ یوجە کایا وتەیەکی پێشکەشە بە ئامادەبوان کرد، گوڵ لە وتەکانیدا جەژنی دایکانی لە سەرجەم دایکانی جیهان پیرۆز کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ژنان کە بتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندە نێوان ژنان لە ئەوروپا و بەرێکخستن کردنیان.
گوڵ وتیشی: "لە جیهانی ئێستاماندا بازرگانی بە منداڵان دەکرێت، ژنان وەک کۆیلە دەژین، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو دۆخە بوەستینەوە پێویستمان بەڕێکخستنێکی بە هێزی ژنان هەیە لە سەرتاسەری جیهان، وەک ژنانی کورد دەمانەوێت دەستپێشخەری ئەو خەباتە بکەین."
دوای کۆنگرەی هاوبەشی ژنان، "ئەنجومەنی ژنانی ئوتا" ڕاگەیاندرا.
هەروها لە کۆنگرەکەدا کۆمسیۆنی کاروباری کۆمەڵایەتی، پەیوەندیەکانی دەرەوە و بەڕێکخستن کردنی ژنانیان دامەزراند.
(ش ب)