شه‌هیدانى ٩ ى گوڵان پردى گواستنه‌وه‌ى به‌رخۆدانى زیندانى ئامه‌دن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان
15:25
ژنها
ناوەندی هەواڵ - کۆردیناسیۆنى کۆمه‌ڵانى ژنانى کوردستان(KJK) بۆ شەشەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی تێکۆشەرانی کورد لەلایەن ڕژێمی ئێران لێدوانێکی نوسراوی ڕاگەیاند.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان لێدوانێکی نوسراودا کە وێنەیەکی بۆ ژ"نها" ناردوە رادەگەیەنێت: "له یادى شه‌هیدانى سێداره‌دا سه‌رى ڕێز‌و نه‌وازش له به‌رامبه‌ر هه‌موو شه‌هیدانى ڕێگاى ئازادى دادهنهوێنینو به‌ڵێنى گه‌یاندنه سه‌رکه‌وتنى ئامانجه‌کانیان نوێ ده‌که‌ینه‌وه. میراسى به‌رخۆدانی شۆڕشگێریان ده‌که‌ینه مه‌شخه‌ڵى ههڵگیریساندنى هه‌ڵمه‌تى ئازادى له ڕۆهه‌ڵاتى کوردستاندا."
کۆردیناسیۆنی KJK لە لێدوانەکیدا راشدەگەیەنێت: "دوژمنانى گه‌لى کورد به سه‌دان ساڵه له هه‌وڵی سه‌پاندنى ژیانێکى تهسلیمبو و بێ ناسنامه‌دان به‌سه‌ر گه‌لى کورد دا‌و بۆ گه‌یشتنه ئامانجه جینۆسایدکارهکانیان به سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له‌یان کردۆته قوربانى هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا. به‌ڵام گه‌لى کورد له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى نههێشتنو جینۆسایدا نه‌ک ته‌نها تهسلیمیهتى هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵکو به‌رخۆدانى کردۆته مه‌شخه‌ڵی ژیانىو بێ ماندوبون له سه‌ر ته‌ختى مێژوو ئه‌شقى ئازادى له‌سه‌ر ناوى هه‌موو مرۆڤایه‌تى به‌رامبه‌ر دیکتاتۆریه‌ت نوسیوه‌ته‌وه. شه‌هیدانى ٩ ى گوڵانیش پردى گوێزهرهوى ئه‌م مهشخهڵهن له زیندانى ئامه‌ده‌وه بۆ زیندانى ئه‌وین. میلیتانى کلتورى به‌رخۆدان ژیانه‌ى مێژوێک له ئاگرى تهڤگهرهکهمانن. هه‌ڤاڵ شیرین عهلهمهولى، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وهکیلىو عه‌لى حه‌یده‌ریان داستانێکى تر‌ى شه‌وى چوارینه‌کانى مێژووى تێکۆشانى ئازادیمانن. مهزڵومدۆغانهکانى شه‌فه‌قى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵات‌و سمبولى به‌رخۆدانى عه‌شقى ئازادین به‌رامبه‌ر دیکتاتۆریی داگیرهکهر له کوردستاندا."
هەروەها دەڵێ:"ڕ‌ژێمى ئێران وه‌ک چۆن له مێژودا یه‌کەمین پارچهکهرى خاکى کوردستانه به په‌یمانى قه‌سری شیرین، هه‌میشه به سیاسه‌تى توانه‌وه‌و ڕووخانى که‌سایه‌تىو مارژیناڵ کردنى شۆڕشه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا هه‌وڵى داوه هیواى ئازادى گه‌له‌کامان له‌ناو به‌رێت و چۆک به نه‌وه‌کانى قازى، سمکۆ و قهدهمخێردا دابدات. ته‌سلیمیه‌ت بکاته ڕێبازێکى ژیان‌و به‌سێداره و زیندانیکردن هاوارى ئازادى کپ بکات. به‌ڵام به‌رخۆدانى هه‌ڤاڵانى زیندانى کراومان له ئێران و شه‌هیدانى 9ى گوڵان بوونه کڵپه‌ی قۆناغێکى نوێى به‌رخۆدان له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا و به‌ردى بناغه‌ى شۆڕ‌شیان وه‌ک میراسێکى هه‌رگیز ته‌سلیمنه‌بوو له زیندانى ئه‌وینه‌وه وه‌ک هێشوى ژیانه‌وه بۆ هه‌موو کوچه‌و ماڵه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان نارد. مه‌رگى سهربڵندانهیان کرده نیشتیمانى نه‌ترس بۆ له‌دایکبوونى هیوایه‌کى نوێى ئازادى."
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی کورد لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا جەختیش دەکاتەوە: به‌رخۆدانى کوردى ئازادیخواز‌و ژنانى کورد گورزێکى گه‌وره‌بوون له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى داگیرکارىو تهسلمگرتنى دوژمنان. چۆن له‌یلاقاسم له زندانى ئه‌بوو غرێبى به‌غداد دا‌و ساکینه جانسز له زیندانى ئامه‌د بوونه هێڵى تێکۆشانى به‌رخۆدانى ژنى ئازاد له به‌رامبه‌ر تهسلمیهت، هه‌ڤاڵ شیرینى عهلهمهولیش له زیندانى ئه‌وینى تاران‌دا بووه سمبوولى نوێى بهرخۆدانو درێژه‌پێده‌رى هێڵى تێکۆشانى ژنى ئازاد له به‌رامبه‌ر تهسلیمیهتو به شه‌هیدبوونى به‌هارى ئازادى گه‌لێکى گه‌وره‌کرد، بۆیه ئازادى کوردستان راستیه‌کى ئهبهدیهو سێداره‌کان ناتوانن له‌بارى به‌رن، چونکه ئه‌و ئهشقهى له زنهنو دڵى ژنه‌وه ئاوێزانى کازیوه ببێت هیچ هێزێک ناتوانێت پێش له روناکیهکهى بگرێت. له‌یلا قاسم‌و شیرینى عهلهمهولى سێداره‌یان کرده په‌لکه‌ى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ترسى مهرگداو ڕاستینه‌ى گه‌لێکى تهسلیمنهبوویان وه‌ک وانه‌ى دڵى هه‌موو ئازادیخوازان به دیتاتۆریهت ڕاگه‌یاند.
کۆردیناسۆیۆنی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان لە کۆتایشدا ڕایگەیاندوە: "ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵانى ژنانى کوردستان (KJK) له ٤٢هه‌مین ساڵڕۆژى له‌سێداره‌دانى له‌یلا قاسم‌و شه‌شه‌مین ساڵ ڕۆژى له سێداره‌دانى هه‌ڤاڵانمان شیرین عهلهمهولى، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وهکیلىو عه‌لى حهیدهریاندا به‌رخۆدانى هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له زیندانه‌کانى ئێران‌دا سڵاو دهکهینو سه‌رى ڕێز‌و نه‌وازش له به‌رامبه‌ر تێکۆشانى هه‌موو زیندانیانى سیاسى دادهنهوێنینو له کهسایتى شه‌هیدانى ٩ى گوڵاندا سوژده بۆ رۆحى شه‌هیدان ده‌به‌ین. بانگەوازی خاوه‌نده‌رکه‌وتن له میراسى به‌رخۆدانى هه‌ڤاڵانمان له گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بهتایبهتىو هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان ده‌که‌ین. سیاسه‌تى نههیشتنو توانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکارى ئێران شهرمهزاردهکهینو بانگى تێکۆشانى هاوبه‌ش له هه‌موو هێزه خاوه‌ن ئیدیعا شۆڕشگێریهکانى ئێران‌و ڕۆهه‌ڵاتى کوردستان ده‌که‌ین. ئیدى کاتى ئه‌وه هاتووه ئێران‌و ڕۆهه‌ڵاتى کوردستان بکه‌ینه نیشتیمانى خه‌ونه‌کانى شه‌هیدانى 9ى گوڵان‌و به ڕۆحى شۆڕگێرى ئه‌وان شۆڕشى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بڵند بکه‌ین."
(ش ب)