بۆ بیرهێنانەوەی هۆزان مزگین، فستیڤاڵی هەڵپەڕکێکانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

09:28

ڕوکەن دێرک/ ژنها

رمێلان- دووەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ڕۆژئاوا بۆ یادی هۆزان مزگین لە شارۆچکەی ڕمێلان بەڕێوەدەچێت.

دووەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ساڵڕۆژی بەبیرهێنانەوەی هونەرمەندی تێکۆشەر گوربەت ئایدن (مزگین) لە شاری ڕمێلان سەر بە کانتۆنی جزیرە بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی فستیڤاڵەکە کە لە ١٠ی گوڵان دەستپێدەکات، هەموو ئەندامی (تەڤ-چاند) لە گرکێلەگێ بەرەو شاری ڕمێلان بەڕێدەکەون، لە هەمان ڕۆژدا کۆنسێرتێک بۆ بەبیرهێنانەوەی هونەرمەند مزگین بەڕێوەدەچێت، لە ١١ی گوڵاندا لەناویدا ١٤ گروپی هەڵپەڕکێی ژنان دەردەکەونە سەر تەختی شانۆ .

"ئامانج پاراستنی چاند و هونەری ڕەسەنە"

ژمارەیەک زۆر لە گروپی هەڵپەڕکێ بەشداری لە فستیڤاڵەکەدا دەکەن، گروپی زەلالیش یەکێکە لەو گروپانەی کە ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە دەکات و کۆتای بە ئامادەکاریەکان خۆی هێناوە لە ڕووی بەیەکتر ناساندن و کاری گروپەکان و قۆناخەکانی ئامادەکارییەکانیان بۆ فستیڤاڵەکە. بەڕێوەبەری ئەو گروپە دیمە محەمەد پێمانی ڕاگەیاند: "گوروپی زال لە ساڵی ٢٠١٣ دا دامەزراندوە. زۆربەی شێوازەکانی هەڵپەڕکێ هی شاری ئەلئەزیز لە باکوری کوردستان پێشکەش دەکرێ. ئارمانجی ئێمە لە دامەزراندنی ئەم گوروپە ئەوەیە کە کەلتور و هونەری ڕەسەنی خۆمان جارێکیتر بیگەڕێنینەوە و لە ونبوون پیپارێزین. لە کۆنەوە هەمیشە دوژمنان ویستوویانە ئەو کەلتورە ڕەسەنە لەناو ببەن، لەبەر ئەوەش ئێمە هەتا کۆتایی هەوڵەدەین کە ڕاستی کەلتوری کوردی بۆ هەموو کەسێک ئاشکرا بکەین و خاوەندارییەتی لێ بکەین."

"لە ڕێگای گروپەکە ویستمان کە کلتوری ڕەسەن بە کۆمەڵگا بناسێنین"

دمە دەستنیشانی کرد کە هونەری دوور لە کلتور دەبێتە هونەرێکی بێ دایک و وەها درێژەیبە وتەکانیدا: " ئێمەیش ویستمان لە ڕێگای ئەم گروپەوە کەلتوری کۆمەڵایەتی یان کەلتوری ڕسەن بپارێزین و بۆ هەموو کەسێک بیدەینە ناساندن. هەروەکو دەزانین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید مزگین دا بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەش ئێمە وەکو گروپی زەلال هەڵپەڕکێ خۆمان بۆ ئامادە دەکەن. ئەو فستیڤاڵە لەسەر ئاستی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، لەم چوارچیوەیەدا ئێمە چاندی خۆمانی ڕەسەن لە ناو ئەم فستیڤاڵەدا بۆ هەموو کەسێک پێشکەشدەکەین.بە هیوای ئەوەی کە هەموو گروپەکانی هەڵپەڕکێ بە شێوازێکی سەرکەوتوو بەشداری لە فستیڤاڵەکەدا بکەن."
(ش ب)