ڕەنجی ژنێکی گوندنشین
15:14
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ژنانی گوندى سونێ-ی سه‌ر به شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ له‌م وه‌رزه‌دا زۆر ماندوون و جیاواز له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ماڵه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانیان، خه‌ریکى کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارین.
ژنانی گوند، له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا زیاتر له چه‌ند کارێک ده‌که‌ن و له وه‌رزی به‌هار و هاوینیشدا ماندوێتی زیاتریان پێوه دیاره، ئه‌وان جگه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی ماڵه‌وه و منداڵ په‌روه‌رده‌کردن و پیشوازیکردن له میوان، له‌ده‌ره‌وه‌ش کاری بێریڤانی، جوتیاری، رستن و چنین، بێستانکردن، به‌خێوکردنی مریشک و قاز و سۆنه و چه‌ندین کاری دیکه ده‌که‌ن.
بۆ که‌نزیکه‌وه بینینی کاروباری ژنانی گوند و ده‌س ره‌نگینیان، رۆژێک چوینه گوندی سونێ-ی سه‌ر به شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ و رۆژێکمان له‌وێ به‌سه‌ربرد.
دڵپاک موراد، ژنێکی دانیشتووی گوندی سونێ-یه و به‌ده‌م دۆشینی بزنه‌کانه‌وه له‌باره‌ی کاروباری ژنانی گونده‌که‌یان دەڵێت: "ئێمه خه‌ریکى به‌خێوکردنى ئاژه‌ڵى وه‌ک بزن و مانگا-ین به‌یانیان زۆر زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستین و ئاژه‌ڵه‌کانمان ده‌دۆشین و کاریله و گویلکه‌کان-یش شیری دایکیان ده‌خۆن، دواتر ئاژه‌ڵه‌کان به‌رده‌ده‌ین بۆ شاخ و کێو هه‌تا ئێواره.
دڵپاک، هه‌رچه‌نده کاروباری رۆژ زۆر ماندووی کردبوو، به‌ڵام به ئارامیه‌وه بزنه‌کانی ده‌دۆشی و جاروباریش گوێی بۆ ده‌نگی باڕه‌کانیان هه‌ڵده‌خست وه‌ک ئه‌وه‌ی تێ‌بگا ئه‌وان چی ده‌ڵێن بزه و خه‌نده‌ی بۆ ده‌کردن.
ئه‌و ژنه گوندنشینه، باسی له به‌رهه‌می ئاژه‌ڵه‌کانیان کرد و وتی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى که له ئاژه‌ڵه‌کانمان به ده‌ستیدێن بریتین له شیر، ماست، په‌نیر، لۆرک، که‌شک، دۆ، شیرێژ، جگه له‌مانه خورى مه‌ڕ بۆ دۆشه‌ک و موى بزن بۆ قاتى کوردى و پێسته‌کانیشیان بۆ مه‌شکه و شتى تر به‌کاردێت.
دڵپاک، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، له‌م وه‌رزه‌دا جگه له کارى ئاژه‌ڵدارى خه‌ریکى بێستان کردنین وه‌کو ته‌ماته، خه‌یار، کوله‌که، باینجان، بامیه و چه‌ند به‌رهه‌می تریش.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا خه‌ڵک تا چه‌ند ده‌گه‌ڕێنه‌وه گونده‌کانیان و ئاوه‌دانی ده‌که‌نه‌وه، دڵپاک موراد وتی ماوه‌ى ساڵێک زیاتره که خه‌ڵک ورده ورده گونده‌کان ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه و گرنگى زۆر به‌م کارانه ده‌ده‌ن.
(ش ب)