بە هۆی ئامادەکردنی هەواڵێک سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ بێریتان بڕدرایەوە

09:16

ژنها

ئامەد- دادگای تورک سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری "ژنها" بڕیەوە.

بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژاانسی هەواڵی ژنان لە ١٩ی کانونی دووەمی ئەم ساڵدا، لە کاتی ئامادەکردنی هەواڵ بە بەهانەی بە پەرۆشەوە کاری کردوە لە شاری ئامەد دەستبەسەر کرا.

دوای سێ دانیشتنی دادگایی کردنی بێریتان دوێنێ سێشەمە لە چوارەمین دانیشتنی دادگاییکردنیدا بە هۆی ئەوەی گوایە لەناو هەواڵێکیدا پرۆپاگەندەی ڕێکخستنی کردوە، بڕیاری سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ بڕدرایەوە.

دادگا ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارەی دواخست و بڕیاریدا تا ئەو سزایە دەخرێتە بواری جێبەجێکردن بێریتان پێنج ساڵ لەدەرەوەی گرتوخانە لەژێر چاودێری بمێنێتەوە.

(ش ب)