عەفرین؛ بە ڕێوڕەسمێک هۆزان مزگین بیرهێنرایەوە
09:17
ژنها
عەفرین- بە دەستپێشخەری تەڤگەری کەلتور و هونەری کانتۆنی عەفرین بۆ بەرزڕاگرتنی ٢٤ ساڵەی گیانبەختکردنی هونەرمەند و ژنە تێکۆشەر غوربەت ئایدن( هۆزان مزگین) ڕێورەسمێک سازکرا.
دوێنێ سێشەمە بۆ ٢٤ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هونەرمەند و ژنە تێکۆشەری کورد غوربەرت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگین، لە کانتۆنی عەفرین ڕێوڕەسمێک سازکرا. ڕێوڕەسمەکە لە ناوەندی کەلتور و هونەری عەفرین لەلایەن تەڤگەری کەلتور و هونەر(تەڤ-چاند) بەڕێوەچوو.
رێورەسمی یادکردنەوە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیان بەختکردوانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک زۆری هاوڵاتیان و ئەندامانی ناوەندی کەلتور و هونەری و نوێنەرانی دەزگا و ڕێکخراوەکان، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و کەس کاری شەهیدان ئامدەی بوون.
لە ڕێوڕەسمەکەدا باس لە کەسایەتی و تێکۆشانی ئەو ژنە تێکۆشەرە کرا. هەروەها لە کۆتایشدا تیپی مۆسیقا و گۆرانی شەهید مزگینی منداڵان دەرکەوتە سەر شانۆ و چەندین گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
(ش ب)