ژنێکی باکوری کوردستان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی ڤوورتمبێرگ

11:47

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئەڵمانیادا کوردێک بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی بادێن- ڤوورتمبێرگی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.

موحتەرەم ئاراس، ژنە سیاسەتمەداری تەمەن ٥٠ ساڵان کە خەڵکی شاری چەولیگی باکووری کوردستانە، ئەندامی پارتی سەوزی ئەڵمانیایە و بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی بادێن- ڤوورتمبێرگ هەڵبژێردرا.

موحتەرەم ئاراس یەکەم کورد و یەکەم ژنە سەرکردەی پارتی سەوزە کە ببێت بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتێک لە ئەڵمانیا.

موحتەرەم ئاراس کە گوتەبێژی راوێژکاری دارایی پارتەکەیەتی، لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا سەدا ٤٢.٤ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە زۆرینەی دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادێن- ڤوورتمبێرگ.


موحتەرەم ئاراس، لە ساڵێ ١٩٦٦ لە شاری چەولیگی باکووری کوردستان لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٨دا کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا.

لە ساڵی ١٩٩٢ەوە پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی سەوزی ئەڵمانیاوە و لە ساڵی ٢٠١١ دا وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە.

(ش ب)