فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێکانی رۆژئاوا بە ڕەنگی ژنان کۆتایی هات

12:53


ژنها

رمێڵان- دووەمین فیستیڤالی هەڵپەڕکێکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە بۆ یادکردنەوەی هونەرمەند و ژنە شۆڕگێڕی کورد "هۆزان مزگین" لە شارۆچکەی ڕمێلانی کانتۆنی جزیرە دەستی پێکردبوو بە ڕەنگی ژنان کۆتایی هات.

بە بەشداری ١٤ گروپی هەڵپەڕکێ و سەدان کەس لە ساڵڕۆژی گیان بەختکرنی هونەرمەندی تێکۆشەر غوربەت ئایدن (مزگین) لە (١٠-٥-٢٠١٦) لە شاری ڕمێلان سەر بە کانتۆنی جزیرە دووەمین فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، ، لە فیستیڤاڵەکەدا کەلوپەلی کەلەپوری کوردی نمایش کران و هەڵپەڕکێی جۆراوجۆری هەرێمەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش کران و دوای دوو ڕۆژ فیستیڤاڵەکە بە رەنگی ژنان کۆتایی هات.

دوای لە کۆتایی فیستیڤاڵەکە خەڵات بەسەر گروپە سەرەوتووکان دابەش کرا. هەروەها گروپی کچان بەرهەمەکانی پێشکەش کرد.
(ش ب)