YPJ ژنانی ئەلشەهەبا فێری بەکارهێنانی چەک دەکات
09:13
ژنها
حەلەب - ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان لە هەرێمی ئەشەهبای باشوری حەلەب لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە فێڕی بەکارهێنانی چەک دەکرێن و ئەم هەنگاوەش بە گەرمی پێشوازی لێدەکرێت.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) لە چوارچێوەی پێشخستنی ئەرکی بەرپرسیارێتی و فێرکردنی ژنان بۆ خۆرپاراستن، ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی ئەلشەهبا فێری بەکارهێنانی چەک دەکات تا بتوانن لە هەر ئەگەرێکدا خۆیان بپارێزن.
ئەم ڕاهێنانەش بە بەشداری ١٥ ژن بەڕێوەچوو، ژنان بە خۆشحالیەوە پێشوازیان لەم هەنگاوە کرد و ڕایانگەیاند ئەوە شتێکی پێویستە، هەرچەند نوێش بێت بەڵام بە خواستەوە داوا دەکەن کە ئەم جۆرە ڕاهێنانانە زیاتر بکرێن.
هەرێمی ئەلشەهبا دەکەوێتە باشوری شاری حەلەب، دانیشتوانی پێکهاتوون لە پێکهاتەی کورد، عەرەب، تورکمەن و سریانی. ساڵی ڕابردوو ئەو هەرێمە بەتەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە، دوای ئازادکردنی ئەو هەرێمە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی و هاوڵاتیانی هەرێمەکە ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەرایەتیان دامەزراندوو کارەکانی خۆیانی لێ ڕادەپەڕێنن، ژنانیش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کارەکانی ئەو بەڕێوەبەریەدا.
(ش ب)