دایکی سێ شەرڤان: ئەگەر سەنگەرمان دووری یەکتریش بن، بەڵام هیوامان یەکە

09:14

روکەن دێرک/ ژنها

ڕمێلان – دایکی سێ شەرڤانی YPJ و YPG ڕایدەگەیەنێت کە شانازی بە تێکۆشانی ڕۆڵەکانی دەکات و ڕایگەیاند کە شانازی بە تێکۆشانی ڕۆڵەکانی دەکات و دەڵێت: منداڵەکانم بە هەژاری گەورە کرد ئەمڕۆش هەموویان بوونەتە شۆڕشگێڕ و بەرگری لە خاک و نیشتیمان دەکەن.

نەجوا عەباس دایکی سێ شەرڤانی YPJ و YPG یە و دانیشتووی شارۆچکەی "ڕمێڵان"ی شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانە. نەجوا لەناو هەل و مەرجی سەختی ژیانی خۆی دەگوزەرێنێت، نەجوا لە تەمەنێکی بچوک بە هۆی دابونەریتی کۆنەپەرستی کۆمەڵگە بە شو دەدرێت، بۆیە هەر لە منداڵیەوە ڕووبەڕووی ئازارەکانی ژیان دەبێتەوە، دوای ئەوەی چوار منداڵی دەبێت هاوژینەکەی بەجێیان دێڵێت، بۆیە نەجوا هەم ئەرکی بەخێوکردنی ماڵ هەمیش دابین کردنی بژێوی ژیان دەگرێتە ئەستۆ، نەجوا وتی: "سەرەتا کەس باوەڕی نەدەکرد کە من چاوم لە منداڵەکانم بێت هەر کەس چاوەڕوانی ئەوە بوو کە وازیان لێدێنم، بەڵام کاتێ وازم لێنەهێنان و لایان مامەوە ئەو جارە دەرو دراوسێکانیش هاوکاریان کردم."

نەجوا باس لەوە دەکات بە هیوایەکی ئێگجار زۆر منداڵەکانی بەخێو کردووە و وتیشی: " کاتێک ڕەنجم دەدا و زەحمەتی زۆرم دەچێشت دەمزانی کە ڕۆژانێک دێت شانازی بەو ڕۆژانەوە بکەم و بەرهەمەکەی ببینم، ئێستاش پەشیمان نیم لەو ڕۆژانەی ڕابردووم، چونکە ئێستا سێ شۆڕشگێرم پێگەیاندوە، ئێستا بوومەتە دایکی سێ شەرڤان. ئەوان بۆ خاک و نیشتیمان تێدەکۆشن بۆیە سەرم بەرزە، بەرگریکردن لە خاک و نیشتیمان بەرگریکردنە لە شکۆ و شەرەفی خۆمان، بێریتانی کچم لەناو "یەپەژە" و کوڕەکانم خەبات و مەزلوم لەناو "یەپەگە"دان."

نەجوا، لە بەردەوامی وتەکانیدا جەختی کردووە: "من خۆشم لەناو هێزەکانی پاراستنی جەوهەریدا جێدەگرم و دەمەوێت لە بەرامبەر زوڵم و ستەم تێبکۆشم، ئێستاش پەروەردەی سیاسی و ئایدۆلۆژی دەبینم و دەمەوێت بەرەو ڕامانی ئازاد ئاراستە بگرم، هەرچەند سەنگەرەکانی خۆم و ڕۆڵەکانم دوور یەکتر بێت بەلام هیوامان هەر یەکە، لە پێناو نیشتیمان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد تێدەکۆشین."

نەجوای دایکی سێ شەرڤان لە کۆتایشدا داوای لە دایکان کرد کە ئیرادەی خۆیان ڕادەستی ئەقڵیەتی پیاوسالاری نەکەن.
(ش ب)