ئێران: لە ساڵێکدا ٤٠٦٩ کەس خۆیان کوشتووە

13:19

ژنها

ناوەندی هەواڵ- بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی پزیشکی لە ماوەی ساڵێکدا ٤٠٦٩ لە ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی ئەمرۆی ڕادیۆی زەمانەی ئێران، یەکێک لەو وڵاتانەی زیاترین ڕێژەی خۆکوشتنی تیا ئەنجام دەدرێت ئێرانە، لەوبارەشەوە کاربەدەستانی ئێران هۆشیاری دەدات.

ئەو سەرچاوەیە ڕادەگەیەنێت: بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، لە هەر ٤٠ چرکە کەسێک خۆی دەکوژێت. لە ٨٠٠ هەزار کەس لە ساڵ دا کە لە سەرتاسەری جیهان دا خۆیان کوشتوە، کە ٤ هەزار و ٦٩ کەسیان خەڵکی وڵاتی ئێرانن. هۆکارەکانی بڕیار لە سەر خۆ کووشتن ٢٠ % دەگەڕێنێتەوە سەر بێ کاری، ١٠%، کێشەی خێزانی، ٥% جیاوازی ڕەگەزی یانی ژن بوونە، خەمۆکیش هۆکارێکی ترە و ڕێژەی سەدا ٦% پێکدێنێت. هەروەها خۆکوشتن لە ناو ژنان دا بە تایبەت ژنانی ماڵدار و تازە زەماوەند کردوو زۆرترە.

کێشەکانی وەک و کێشەی بەناو نامووس، ناکۆکی خێزانی، خوێندن و هاوسەرگیری، بن کەوتن و بێ هیوایی، ئاشکرا بوونی نهێنی، سترێس و گوشاری دەروونی، تەنیایی و هۆگر بوون بە مادە هۆشبەرەکان لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆ کووشتن لە ئێرانە.

لە دوو هەوتووی ڕابڕدوو٦ کەس لە تاران و شارەکانی تر خۆیان کووشتوە، وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێ میدیاکان پێویستە یارمەتی بدەن تا کو ڕێگری لە چاولێکەری و زیاد بوونی خۆکوشتن.

(ش ب)