رێکخراوی 'ژنانی گەنجی تێکۆشەر' لە باشوری کوردستان ڕاگەیاندرا
18:22
ژنها
سلێمانی- لە ژێر دروشمی "بە ڕێکخستنبوونی ژنانی گەنج بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکرات و ئازاد" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو لە کۆتایی دا بڕیاردرا ژنانی گەنج لە ژێر ناوی "ڕێکخراوی ژنانی تێکۆشەر" خۆیان بەڕێکخستن بکەن و هاوکات دەستەیەکی بەرێوەبەری ڕێکخراو لە حەوت کەس هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆهەینی ١٣-٥-٢٠١٦ لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنفراسی ژنانی گەنج بە بەشداری ٧٠ ئەندام لە ژێر دروشمی" بە ڕێکخستنبوونی ژنانی گەنج بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکرات و ئازاد" بەڕێوەچوو. کۆنفراسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێ‌کرد و دوای هەڵبژاردنی دەستەی دیوان وتەی کردنەوە لەلایەن شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پێشەکەش کرا.
شیلان شاکر لە وتەکانیدا ڕایگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە بۆ ژنان ئەمڕۆ خاڵێکی وەچەرخانەنە، ئێستا ئەو رێکخستنەی لەباشوری کوردستان دروستبووە بە پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆتە هیوای ژیانێکی ئازاد بۆ ژنان و گەلی کورد. بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆما دەردەبرین بۆ ئەم کۆنفرانسە مێژوویە پیشان دەدەین و پیرۆزبایی لە ژنان دەکەین."
پاشان ڕێنماییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بۆ یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی گەنج لەلایەن دلخۆش عەبدولوەهاب خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) لەلایەن بێریڤان محەمەد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری گشتی رژاک پێشکەش کرا.
هەروەها ڕاپۆرتی کار‌و خەباتی ساڵێکی ژنانی گەنج لەلایەن دونیا هیوا خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا. لە هەڵسەنگاندی ژناندا ئاماژە بە کار‌و چالاکیەکان کرا و ڕەخنە و تێبینی لەو بارەیەوە خرایە ڕوو و باس لە چۆنێتی شێوازی خەباتێکی سەرکەوتووتر کرا.
پاشان بە پێشنیازی رێکخستنى خۆسه‌رى خۆمان ببینه ئیراده‌ى ئازادى ژنانى گه‌نج و بیانگه‌یه‌نین به ناسنامه‌ى راسته‌قینه‌ى دزراوى خۆمان. بۆ به‌رێوه‌بردنى کار‌و خه‌بات به شێوه‌یه‌کى سیسته‌ماتیک ره‌شنوسى په‌یره‌وى ناوخۆیه پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرا و لەلایەن هەر یەک لە ژینۆ کەریم و مژدە عەلی خوێندرایەوە و خاڵ بەخاڵ تاوتوێی لەسەر کرا و ژنان لە ئەنجامدا گەیشتنە چەندین بڕیاری گرنگ.
لە ئەنجامی کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا کە ژنانی گەنج لە ژێر ناوی (ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەری کوردستان) بە کورتکراوەیی(ژنانی گەنجی تێکۆشەر) خۆیان بەڕێکخستن بکەن. هاوکات ئاڵاى رێکخراو دیار کرا ئەویش لەسەر زەمینێکی وەنەوشەیی(مۆر) دوو گوڵی گەنم بەدەوری شێوەی ژنێک و ئەستێرەیەکی سوری تیایە.
هەروەها دەستەیەکی بەڕێوەبەری "ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر" کە پێکهاتبوو لە حەوت کەس لە شار‌و شارۆچکەکان هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی لەنێوان دوو ساڵدا کار و خەباتی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەرێوە ببات.
لە یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی گەنجدا بڕیار درا تێ‌بکۆشن له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سیسته‌م و زهنیه‌تی پیاو سالاری‌و پیرسالارى که بێ ئیراده‌کردنى ژنانى گه‌نجه. به‌ده‌ستهێنانی مافی ژیانى ئازاد‌و پێشه‌نگایه‌تى بۆ ژنانى گه‌نج له هه‌موو بواره‌کانى کۆمه‌ڵگادا، ئامه‌نجیه‌تی ژنانى گه‌نج له‌هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا له‌رووی ژیانی و ئازادی ره‌گه‌زی و دیموکراتی ـ ئه‌کۆلۆژییدا بگه‌یه‌نێته پێشه‌نگ. سه‌ره‌تا له‌ژنانى گه‌نجى باشورى کوردستان‌و گشتى ئێراق‌و ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ست پێ ده‌کات‌و هاوخه‌باته له‌گه‌ڵ ژنانی جیهان، ئه‌زموون و هه‌وڵه‌کانیان به‌بنه‌ماوه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی بنه‌ڕه‌تی خۆیی خۆی به‌ڕێکخستن ده‌کات. به په‌سندکردنی ژنانى وه‌کو به‌شێک له مه‌عنه‌ویه‌ت، به‌ئامانجی جیهانێکی یه‌کسان، ئازاد و هاوبه‌ش رێکخستنیان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌بنه‌ماوه‌رده‌گرێت، له‌هه‌ر گه‌ڕه‌کێک، گوندێک و ناوچه‌ێکدا رێکخستن و ئاواکردنی ئه‌نجومه‌نی ژنانى گه‌نج بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێز به‌شداری تێکۆشانی دیموکراتی ببن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م تێکۆشانه سه‌رچاوه‌ی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگایه، بۆیه گۆڕانی زه‌هنیه‌ت به‌بنه‌ماده‌گرێت و بۆ ئه‌مه‌ش په‌رورده‌و و خۆپێشخستن له‌سه‌ر بنه‌مای وانه‌ی ئه‌کادیمی ده‌کاته ئامانج بۆ ته‌واى ژنانى گه‌نج.
هەروەها ڕاگەیاندرا کە له به‌رامبه‌ر به مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریو به‌کاڵاکردنى ژنانى گه‌نج تێکۆشانى ده‌کات، تێکۆشان دژى سیسته‌مى پیاوسالارى‌و بیرۆکه‌ى ژه‌نه‌ره‌تۆکراسى (پیرسالارى) هه‌موو ئه‌و چه‌شنه ئایدیۆلۆژیانه‌ى که ده‌سه‌ڵاتدارى، ده‌وڵه‌تگه‌رایى، ره‌گه‌زپه‌رستى و چینایه‌تى به بنه‌ما ده‌گرێت‌و هه‌وڵ ده‌دات له پێناو ئه‌وه‌ی به پێشه‌نگایه‌تى ژنانى گه‌نج کۆمه‌ڵگا له کۆیلایه‌تى رزگار بکات. بۆ ئه‌مه رێکخستنى ژنانى گه‌نج له‌سه‌ر بنه‌ماى پارادیگماى سۆسیالیزمى دیموکراتیک بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى سیاسى‌و ئه‌خلاقى بۆخۆى به بنه‌ما ده‌گرێت. له پێناو به‌دیهێنانى ژیانێکى ئازاد‌و به شکۆدا تێکۆشان له دژى داگیرکه‌رى، قۆرخکردن، پاوانخوازى، به‌رێوه ده‌بات‌و ژنانى گه‌نج به گه‌ره‌نتى بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى سیاسى‌و ئه‌خلاقى و هه‌ر جۆره ره‌شه‌کوژیه‌کى سیاسى کولتورى ئابوورى‌و ناسنامه‌یى ده‌بنێت. هه‌وڵده‌دات به په‌روه‌رده‌و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى تێکۆشانى ژنانى گه‌ن په‌روه‌رده بکات بۆ پێشه‌نگایه‌تیکردن له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگا.
هەروەها پره‌نسیپه‌سەرکانی رێکخراوی ژنانی گەنج وەک ٢١ خاڵ ڕاگەیاندران کە تیایدا ئاماژە بە هۆشیارکردنه‌وه‌ى ژنانى گه‌نج دەکات. هەروەها دیار کراوە کە کار له پێناو ئازادى‌و زامنکردنى پاراستنى جه‌سته‌ى‌و ته‌ندروستى رێبه‌ر ئاپۆ، که به گه‌ره‌نتى بنه‌ماکانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دەکەن. هەروەها تێدەکۆشن لەبەرامبەر دوورخستنه‌وه‌ی ژنان له جه‌وهه‌رى راسته‌قینه‌یان. به‌رامبه‌ر زیهنیه‌ت‌و سیاسه‌تى نێر سالارى و بۆ زرگاربوون لێیان ئاکتیفکردن‌و رێکخستنکردنى ته‌واوى ژنانى گه‌نج له‌سه‌ر بنه‌مانى زانستى ره‌گه‌زى ده‌کاته ئامانج و ژنانى گه‌نج به هه‌ڵگرتنى ناسنامه‌ى ژنان‌و گه‌نجان ده‌توانێت ببێته هێزى سه‌ره‌کى گۆڕانکارى ریشه‌یى له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى زانستى له‌ناو کۆمه‌ڵگا.
هەروەها لە ناو خاڵەکاندا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لەبەرامبەر هه‌رجۆره ده‌ستدرێژى‌و له‌شفرۆشى پێکردن‌و بازرگانی کردنێکه به جه‌سته‌و ئیراده‌ى ژنان‌و راهێنانى گه‌نج به مادده‌ى هۆشبه‌ر، هه‌ر جۆره قڕکردنێکى کلتوری، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره توندوتیژى، به‌شودان له ته‌مه‌نى بچوک، فره‌ژنى، به‌زۆر به‌شودان، خه‌ته‌نه‌کردن و ...هتد، تێکۆشانێکى هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رێکخستنکردوو به‌رێوه دەبەن.
(ش ب)