لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو ڕۆژنامەوان لەلایەن ئاسایشەوە لێیان دەدرێت
09:33
ژنها
هەولێر- دوێنێ لە دوو ڕووداوی جیا جیادا لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی دوو ڕۆژنامەوان ڕووبەڕووی لێدان و ئازاردان بوونەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی و یەکێتی.
ژیار محەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی، نیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری ڕووبەڕووی هێرشی ئاسایش بووەوە لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵی ئەو هاوڵاتیانەی بەنیازی خۆپیشاندان بوون، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دروسـتبوونی پەیوەندی لە نێوان خوێندکارێـکی ژن و دکتۆرعەبدول لەتیف ڕێبەری سەلەفیـیەکان کە پـێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشتە کە پاشان پەیوەندیەکەی نێوانیان بوو بە هاوسەرگیری.
ژیار لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە کە ئاسایش ویستویە مۆبایل و کامێرای ڕادەسـتبکات، ئەویش ئامادە نەبووە ڕادەستی بکات بەو پـێـیەی ئاسایشەکە ئازاری ژیار دەدات و سەرەڕای قسەی ناشیاوی و چاویلەکەکشی دەشکێنن.
هاوکات هەر دوێنێ لە شاری هەولێر هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م بیناى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریان به‌مه‌به‌ستى شه‌رمه‌زارکردنى داخستنی ده‌روازه‌ى سێمێلکا و هه‌بوونى سه‌ربازانى تورک له‌سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان ئەنجامدا، له‌کاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى چالاکوانان کۆتایی هاتنی چالاکیەکە، ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى مه‌ده‌نى سه‌ربه ئاسایشى پارتى په‌یامنێری ئاژانسی هەوڵەکانی ڕۆژنیوز رۆڤان محه‌مه‌د ره‌شید له‌شوێنى رووداوه‌که دوورده‌خه‌نه‌وه و دواتر ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانى ده‌ستبه‌سه‌ردابگرن ، هەرچەند ڕۆڤان هه‌وڵده‌دات بۆیان روونبکاته‌وه که ئه‌و کارى رۆژنامه‌وانى ده‌کات، به‌ڵام ئاسایش به‌به‌رد و دار هێرشى ده‌که‌نه سه‌ر و هه‌ریه‌ک له ڕۆڤان و که‌سێکى دیکه که یارمه‌تى داوه بریندارده‌که‌ن و دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێن.
هاوکات ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشلێکردنی مافی ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستاندا بە ڕێژەیەک زۆر زیادی کردوە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە. ئەمەش هێمایەکە بۆ نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین لە ژێر دەسەڵاتی پارتیە سیاسیەکاندا
(ش ب)