لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردوە لە بەشەناوخۆیی دەرکرا
11:56
ژنها
ناوەندی هەواڵ – خوێندکارێکی کوردی زانکۆی عەدنان مەندەرەس بە هۆی ئەوەی لەگەڵ کەسوکاری خۆی کە تورکی نازانن بە کوردی قسەی کردوە، بە بەهانەی ئەوەی "گوایە لەسەر تەلەفۆن بە زمانی کوردی پرۆپاگەندەی تیرۆری کردوە، لە بەشەناوەخۆیی دەرکرا.
پنار چەتین کایا، کچە خوێندکاری زانکۆی عەدنان مەندەرەس لە شاری "ئایدن"ی تورکیا دەخوێنێت، لە ١٠ی ئەم مانگەدا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ کەسوکاری قسەدەکات و لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی تورکی نازانن بە کوردی گفتوگۆ دەکەن، بەڵام دەست بەجێ لەلایەن ژەندرماوە دەستبەسەر دەکرێت و دواتر لە بەشە ناوەخۆیی دەردەکرێت، کاتێک پنار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانی بگرێت پاسەوانەکانی بەشە ناوەخۆیی ڕێگەی پێنادەن و پێی دەڵێن؛ "کێ ئەزانێ ئاخۆ ئێستا تۆ خۆت نەتەقێنیەوە".
لەو بارەیەوە پنار نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: "ناحەقیم بەرامبەر کراوە و چارەنوسیان تاریک کردم."
جێگەی باسە لە فشارەکانی سەر خوێنکارانی کورد لە باکوری کوردستان زیادی کردوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە چەندین خوێنکار لە زانکۆ، پەیمانگا و خوێندنگاکان لە مافی خوێندن بێبەش دەبن.
(ش ب)