کۆیە؛ داخستنی دەروازەی سێمالکا شەرمەزارکرا

09:50

ژنها

کۆیە - ئێوارەى دوێنێ شەممە کاتژمێر چوار لە پارکى گشتى شارۆچکەى کۆیە بە دەستپێشخەرى تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیرى لە بەرخۆدانى باکورى کوردستان و داخستنى دەروازەى سنورى سێماڵکا لەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستانی عێراقەوە بەرێوەچوو.

دواتر ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى تەڤگەرى ئازادى وەهاب ئەحمەد قسەى بۆ ئامادەبووان کرد و ڕایگەیاند:" ئەوەى ئەمڕۆ گەلى کورد پێویستى پێیە یەکێتى و یەکریزییە لە هەر چوارلاى وڵات، ئەوەی لە باشورى کوردستان لە سەر ناوى حکومەتى هەرێم دەکرێت هیچى لە قازانجى گەلەکەمان و ویستى شەهیدانمان نییە".

هەروەها وتی: ئێمە وەک تەڤگەرى ئازادى داخستنى دەروازەى سێماڵکا بە توندى شەرمەزار دەکەیەن و ئەمە مایەى قەبوڵکردن نییە و دەبێ ئەم دەنگە لە تەواوى باشورى کوردستان بڵاوبێتەوە.

دواتر فاتمە موسل لە سەر ناوى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (ڕژاک) قسەى کرد و وتى: کوردستان لەمڕۆدا لە ژێر پیلانگێڕی و خەیانەتى ناوخۆیی دایە، بۆیە گەلەکەمان دەبى لە هەموو کات وشیارتر بێت، ئەرکی سەرشانی هەر کوردێکى بە شەرەف و وڵاتپارێزە هەڵوێست وەربگرى لە بەرامبەر ئەو خەیانەتە ناوخۆییە، ئەمڕۆ لە باکورى کوردستان خەبات و تێکۆشانێکى قارەمانانە دەکرێت لە بەرامبەر بە ئاکەپەى خوێنمژ.

(ش ب)