پاکستان، ژنان خەبات بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر 'سەما'دەکەن
09:51
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ژنانی پاکستان لە بەرامبەر بڕیاری ساڵی ١٩٨١ بۆ قەدەغەی سەما تێدەکۆشن و نایانەوێت چیتر پەیرەوی ئەو بڕیارە بکەن، ژنان دەڵێن سەما کلتورێکی گەلانە.
بە گوێرەی هەواڵی (yahoo.com) کلتوری سەما لە فیستیڤاڵ و ئاهەنگەکان وون بووە، چونکە ژنان ناتوانن لە شوێنە گشتیەکان سەما بکەن، هەر بۆ ئەمەش ژنانی سەماکەر ڕووبەڕووی فشاری زۆر دەبنەوە.
سوها ئابرۆ، شارەزا لە "سەما"ی پاکستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندەوە کە ئەوان زۆرجار لە جیاتی سەماکردن، دەوروبەری خۆیان تێدەگەیەننن کە سەما کەلتورێکی گەلانە. سوها وتیشی: "کار دەکەین بۆ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی سەر سەما پاکستانی، بۆئەوەش هەمیشە کار سەما دەکەین."
ڕەحەت کازمی، ئەکادیمسیانی بەشی کەلتوری نێونەتەوەی گەلان دەڵێت: "دەبێت کۆمەڵگە تێبگەیەنین کە "سەما" کلتورێکە، ئەگەری ون بوونی ئەو کلتورەش لە ئارادایە."
لە ساڵی ١٩٨١دا "زیا ئەلحەق" سەرۆک کۆماری پاکستانی ئەوکاتە کە فەرماندەیەکەی سەربازی بوو، بە بڕیارێک سەما قەدەغە کردەوە.
(ش ب)