لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ٢٤١١ پەنابەر گەیشتوونەتە عەفرین
11:44
ژنها
ناوەندی هەواڵ- شەپۆلی پەنابەران بۆ کانتۆنی عەفرین بەردەوامە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هەزار و ٤١١ پەنابەر گەیشتونەتە کانتۆنەکە.
زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی بە هۆی شەڕو پێکدانەکان ڕوو لە کانتۆنی عەفرین دەکەن خەڵکی گەڕەکەکانی ناو شاری حەلەب، گوندەکانی باشوری حەلەب، هەرێمی شەهبا و شاری ڕەقان.
بەڕێوەبەرایەتی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە عەفرین لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە کە لەماوەی دوو ڕۆژدا دوو هەزار و ٤١١ کۆچبەر گەیشتونەتە کانتۆنی عەفرین زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لە کامپ و خێوەتگاکان، بەشێکیشیان لە لایە خزم وکەسوکاریان بەجێ کراون.
هەروەها بە گوێرەی تۆمارە نوسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا دوێنێ دوا نیوەڕۆ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ٣٧٦ ژن و بە گشتی ٨٣٨ کەس ڕوویان لە عەفرین کردووە.
جێگەی باسە تا ئێستا ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وەڵامی بانگەوازی پەنابەرانی ڕٶژئاوایان نەداوەتەوە کە ئاڕاسەتەیان کرابوو.
(ش ب)