خانەقین، یادی له‌یلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولی کرایه‌وه
13:22
ژنها
خانەقین - رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) له شارۆچکه‌ی خانه‌قین، مه‌راسیمێکی بۆ یادی هه‌ردوو شه‌هید له‌یلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولی ئه‌نجامدا.
کاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) به دروشمی (شه‌هیدان روناکی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانمانن)، له شارۆچکه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله، مه‌راسیمێکیان بۆ یادی هه‌ردوو ژنه شه‌هیدی کورد (له‌یلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولی) له هۆڵی سه‌لام سازکرد.
مه‌راسیمه‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان له‌لایه‌ن دکتۆره رابیعه عه‌باس، به‌یاننامه‌ی رژاک خوێندرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌ی رژاکدا هاتبوو:" ئه‌و دوو ژنه شۆڕشگێره له‌و رۆژه‌دا لاپه‌ره‌یه‌کی زێڕینیان له مێژووی گه‌لی کورد و و ژنانی کورد تۆمارکرد، ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌ک ژنانی کورد شانازی به مێژوی تێکۆشه‌رانی خۆمان ده‌که‌ین، شه‌هید شیرین عه‌له‌م هولی له به‌رامبه‌ر رژێمی کۆماری ئیسلام و له‌یلا قاسم له‌به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عسی روخاو خۆڕاگری بێوێنه‌یان پیشاندا، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه شۆڕشگێرانه‌دا هه‌شت شۆڕشگێری تریش له‌سێداره دران، ئه‌وانیش بوون به سمبولی قاره‌مانی و درێژه‌پێده‌ری کاروانی شه‌هیدان، به‌ڵام ژنه تێکۆشه‌ران به چاونه‌ترسی و به ئیراده‌بوون بوون به ئه‌ستێره‌ی تێکۆشانی رێگای ئازادی گه‌لی کورد".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو:" ئێمه وه‌ک رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) هه‌ریه‌ک له شه‌هیدانی مرۆڤایه‌تی شه‌هید له‌یلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولی وه‌ک سیمبولی خۆڕاگری ژنانی کورد ده‌بینین، به‌رده‌وام ده‌بین له تێکۆشان له سه‌ر رێباز و هزری ئازادیخوزی ئه‌وان، هه‌روه‌ها داوا له گه‌له‌که‌مان و به‌تایبه‌ت ژنان ده‌که‌ین که خاوه‌نداری له رێبازیان بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر یادی پیرۆزیان به چالاکی جۆراوجۆر هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن، بۆ کۆتاییهێنان به له سێداره‌دان په‌ره به تێکۆشانی ئازادی بده‌ن له‌ڕێگایی مرۆڤایه‌تی، ئێمه جارێکی‌تر هه‌موو له‌سێداره‌دانێک له ئێران شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌که‌ین".
پاشان له‌ڕێگه‌ی سینه‌فزیۆنه‌وه کورته فیلمێک له‌سه‌ر ژیانی له‌یلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولی پیشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کرا، له کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌شدا له‌لایه‌ن به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌که‌وه چه‌ند پارچه شیعرێک خوێندرایه‌وه.
(ش ب)