کژار: ڕژێم پاڵنەری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژیە
16:10
ژنها
ناوەندی هەواڵ- کەژار لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت: بێدەنگی دام و دەزگاکانی دەوڵەت پاڵنەری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان(کژار) سەبارەت بە زیادبوونی رێژەی خۆکوژی ژنان لەڕۆژهەڵاتی کودستان لێدوانێکی بڵاوکردەوە. کەژار سەرەتا لە لێدوانەکەیدا ڕادەگەیەنێت: وه‌کوو کەژار هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی رژیمی پیاوسالاری ئێران مه‌حکووم ده‌که‌ین و ده‌لێین ئێدی ژنان ئاستی هۆشیاری و زانیاریان له کۆمه‌ڵگا به‌رز بووه‌ته‌و و بۆیەش رژێمی ئێران ناتوانێ به سیاسه‌ته نا ئه‌خلاقانه‌یه ئیراده‌ی گه‌ل و به تایبه‌تی ژنان بشکێنێت."
کژار ڕایدەگەیەنێت: "ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که ئاماری خۆکوژیی ١١ کەس لە ڕۆژێکدا بۆ خۆی تۆمار کردووە که ئه‌وه‌ش دەکاتە ٤٠٦٩ کەس لە ساڵدا. به پێی دوا ئامارەکانی که به شێوازی ره‌سمی به‌ڵاوه بووه‌ته‌وه، لە ئێران‌دا لە نێوان هەر١٠٠ هەزار کەس ٦ کەس لە ساڵدا خۆیان دەکوژن، ئه‌مه له حاڵک دایه که زۆربه‌ی خۆکوشتنه‌کان به هۆکاری جیاوازدا نیشان نادرێت. له ناو شاره‌کانی ئێران داش، ئیلام و پاشان کرماشان، لورستان،به‌لووچستان و سنه و ... زورترین ئاماره‌کانی خۆسوتاندن و خۆ کوشتنی ژنانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده سه‌لمێنێت که رژێمی سهرکوتکەر و داگیرکه‌ری ئێران نایه‌وێت له هیچ کاتێکدا، ژنان ببن به خاوه‌ن ره‌نگ و ده‌نگ و هه‌روه‌ها ئیراده، بۆیه‌ش له هیچ پلان و پرۆگرامێک درێخی ناکات بەرامبەر بە ژنان."
کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لەبەردەوامی لێدونەکەیدا سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر هۆکارەکانی زیاد بوونی ڕێژەی خۆکوژی و دەڵێت: "رۆژانه ده‌بینین که ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران تا چ راده‌یه‌ک رووبه‌روی هه‌موو جۆره توندوو تیژی وه‌کوو تیزاب، سێداره، له سه‌رناوی شه‌ره‌ف و نامووس کوشتن، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی و ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه. له هه‌مان کاتدا بێده‌نگی داموودهزگانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها به‌کارگرتنی هه‌موو شێوازه نامرۆڤانه‌کان، پاڵنەری سەرەکین بۆ ئەوەی ژن رێگەی خۆکوژی بگرنەبەر. بۆ نموونه هه‌ر له ناو ئه‌م حه‌فته‌ی پێشوودا، چه‌ندین نموونه له کوشتنی چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی ژنانمان بینی. له ٣ ی گوڵانی ئەم ساڵ کچێکی تەمەن ۲۲ساڵەی شاری مەریوان خۆی هەڵواسیوە. هه‌روها له روژی ٦ی ئەم مانگه‌دا پیاوێکی 57 ساڵه‌ی خه‌ڵکی بۆکان کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. له هه‌مان کاتدا گوبیستی ئه‌و هەواڵەش بوین که ژنێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه به‌ناوی «فەریدە ص. کچی حسین»، خه‌ڵکی شاری سه‌قز ماوەیەکی زۆرە لەلایەن هاوژینەکهی که ئه‌ندامی ئیتلاعاتی شاری سه‌قزه و له هه‌مان کاتدا به‌رپرس بڵاوکردنەوەی ماده هۆشبه‌ره‌کانه ئازار‌و ئەشکەنجە ڕۆحی وجەستەیی دەدرێت. به‌و هۆکاره‌ش لەلایەن دەزگای قەزایەوە پشت گوێ ده‌خرێت. ئه‌وه دیار ده‌کات که تا چه‌نده ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له به‌رێوه‌بردنی هه‌مووی ئه‌و پیلانانه هه‌یه و له ڕێگای که‌سایه‌تی ئاوا دا ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م نرخه‌کانی له ناو به‌رێت."
کژار لەبەردەوامی لێدوانەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە ئەو بارودۆخەی ئێران بەسەر کۆمەڵگەدا دەی سەپێنێت قبوڵکراو نیە و دەشڵێت: "هه‌رساڵ ده‌بینین رێژه‌ی خۆکوشتن و خۆسوتاندن ژنان له رۆژهه‌ڵات و ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه، تا ژنان هیچ کاتێک نه‌توانن ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان له کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕن و هه‌مان شتێک بن که عه‌قلییه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و پیاو سالارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌یه‌وێ. به‌ڵام یه‌ک شت له ئارادایه و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که گه‌رچی خۆکوشتن دێته ئه‌و واتایه که ئیدی ئه‌و باروودۆخه‌ی که ئێران به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌تی ژنان زاڵی کردوه، قه‌بووڵ ناکرێ، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌ش ده‌بینین ته‌نیا هه‌رساڵ ژنان ده‌بنه قوربانی!."
کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە کۆتایی لێدەوانەکەشیدا ڕادەگەیەنێت: "بۆیە وه‌کو کژار له‌و قه‌ناعه‌ته داین که ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران له بارودۆخێکدان که ئاگاداری هه‌ر چرکهیەکی پێشێلکاری پێوه‌ره ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سەر کۆمەڵگەن. له سه ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئه‌و شته که بۆ ژنان له رۆژهه‌ڵات و ئێران دا پێویسته، ئه‌وه‌یه که ژنان بتوانن له هه‌موو بووارێک خۆیان بپارێزن و به شێوازێکی رێکخستنکراو په‌ره به خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان بده‌ن تاکو بتوانن ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه."
(ش ب)