کەسوکاری شەهیدان: دەبێت هەرچی زووە تاوانباران بدرێنە دادگا
16:17
ژنها
سلێمانی- لە ١٩ مین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەولێر، که‌سوکارى شه‌هیدان رایده‌گه‌یه‌نن، که ده‌بێت چاره‌نوسى بێ سه‌روشوێنکراوانى کۆمه‌ڵکوژى هه‌ولێر ئاشکرابکرێت و په‌رله‌مانى هه‌رێم-یش کۆمیسیۆنێک پێکبهێنێت بۆ به‌دواداچوون له‌و کۆمه‌ڵکوژییه، هه‌روه‌ها داواش له سه‌رۆکى پارتى ده‌که‌ن، که داواى لێبوردن له‌بنه‌ماڵه‌کانیان بکات.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ کاتژمێر ١٠ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له‌سلێمانى، گردبوونه‌ه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که له باشورى کوردستان به‌رێوه‌چوو ، تیایدا ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارئاماده‌بوون.
گردبوونه‌وه‌که به‌ئامانجى شه‌رمه‌زارکردنى ١٩ ساڵوه‌گه‌رى کۆمه‌ڵکوژى هه‌ولێر بوو که نزیکه‌ی ٨٣ هه‌ڤاڵى بریندار و رۆژنامه‌وان به شێوه‌یه‌کى دڕندانه کۆمه‌ڵکوژ کران.
له‌گردبوونه‌که‌دا لێدوانی کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که له باشورى کوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لى حه‌مه ساڵح، خوێندرایه‌وه و تیایدا جگه له شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه، رایگه‌یاند:" ١٩ ساڵ به‌رله‌ئێستا چه‌کدارانى پارتى به‌رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى داگیرکه‌رى تورک دژ به بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى په‌که‌که ئه‌نجامدرا و تیایدا نزیکه‌ى ٨٣ که‌س له‌ئه‌ندام و لایه‌نگران و وڵاتپارێزانى په‌که‌که شه‌هید و بێسه‌روشوێن کران، به‌ڵام به‌رخۆدانى شه‌هیدانى کۆمه‌ڵکوژى ١٦ى گوڵان لاپه‌ره‌یه‌کى پرشنگداره له مێژووى گه‌له‌که‌ماندا".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان گرت که تائێستا به‌فه‌رمى هیچ لێدانێک له‌وباره‌یه‌وه ناده‌ن و هه‌وڵى ئاشکراکردنى کۆمه‌ڵوژیه‌که ناده‌ن و وتى:" ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانین که بۆچى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه ئاشکرا ناکه‌ن ،ئه‌گه‌ر ماون چاره‌نوسیان چۆنه، ئه‌گه‌ر نه‌ماون روفاته‌کانیان بگه‌رێنه‌وه و شوێنه‌که ئاشکرابکه‌ن، له‌کاتێکدا که ئه‌مه‌ش ناکه‌ن ، ئه‌وا ده‌بێت فه‌رمانده‌ى دووى ئه‌وکاته‌ى پارتى به‌ناوى جه‌مال عوسمان کاره‌سول، ناسراو به جه‌مال مۆرتکه‌یه و تاوانباره به‌وه‌ى که به‌رپرسى کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى هه‌ولێر بووه بده‌نه دادگا، به‌ڵام نه‌ک نه‌یانداوه‌ته دادگا به‌ڵکو کردوویانه به ئه‌ندام په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتى".
کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که ئه‌و داوایانه‌ى بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌ت خسته‌روو که ، ده‌بێت هه‌رچى زووه چاره‌نوسى بێسه‌روشوێنانى کۆمه‌ڵکوژى١٦ى ئایاری ١٩٩٧ ئاشکرا بکه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت تاوانبارانى کۆمه‌ڵکوژى هه‌ولێر بدرێنه دادگا وبه‌سزاى خۆیان بگه‌یه‌ندرێن، په‌رله‌مان کۆمیسیۆنێک بۆ چاره‌نوسى بێسه‌روشوێن کراوان و ئاشکراکردنى تاوانه‌که دروستبکات، سه‌رۆکى پارتیش داواى لێبوردن له که‌سوکارى شه‌هیدان و بێسه‌روشوێن کراوان بکات.
دواى ئه‌وه‌ى کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان یاداشتنامه‌یه‌کى له‌و باره‌یه‌وه دایه نوسینگه‌ى په‌رله‌مان، پاشانیش یاداشتنامه‌یه‌کى دیکه‌یان دایه نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سلێمانى و له‌لایه‌ن ئارى سه‌لاحه‌دین فه‌رج به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه وه‌رگیرا و ناوبراو، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵێنىدا، که ئه‌و یاداشنامه‌یه بداته په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت.
(ش ب)