کۆمەڵکوژی هەولێر ١٩ ساڵە چاوەڕوانی ئاشکرا کردنە(٤)

09:22


١٩ساڵە بە دوای تەرمی دوو کچی خۆیان دەگەڕن
ژنها
ئاگری- خەتیجە گوڤەن ناسراو بە (هێلین) ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد و بەرپرسیاری بیرۆی ژنان لەشاری هەولێر، لە کۆمەڵکوژی هەولێردا شەهید بوو. بنەماڵەی هێلین ١٩ ساڵە بە دوای تەرمی هێلین و کچێکیتریان دەگەڕن کە لە سەر هەمان رێباز گیانی بەختکردوە.

خەتیجە گوڤەن، ئەندامێکیتری یەکێتی ژنانی کوردستانە کە لە کۆمەڵکوژی ١٦ ی گوڵانی ١٩٩٧ دا لە شاری هەولێر لەلایەن سوپای تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵکوژ دەکرێن.

هێلین لەساڵی ١٩٦٩دا لە گوندی "بابخان" سەر بە ناوچەی بازیدی شاری ئاگری لە باکوری کوردستان چاوی بە دونیا هەڵێناوە، هێلین تا خوێندنی ئامادەیی لە بازید دەخوێنێت، لە ناو خوێندکارانی خوێندنگەکەیدا کەسێک سەرکەوتو و بەرچاو دەبێت. لە لایەن خزم و کەسوکاریشمانەوە بە وڵاتپەروەری خۆی ناسراو بووە. وەک زۆربەی بنەماڵە کوردیەکان بنەماڵەی هێلینیش بە هۆی فشارەکانی دەوڵەت، لە ساڵی ١٩٨٠ دووچاری کۆچبەری دەبنەوە و بەناچاری لەشاری ئەستەنبۆلی تورکیا دەگیرسێنەوە، هێلین لە بازید لەگەڵ کەسوکاری دەمێنێتەوە و لەگەڵ گەنجێک بەدەستگیران دەکرێت. هێلین لەو کاتانەدابە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئاشنا دەبێت و بەشێوەیەکی چالاک کاروخەبات دەکات، بەتایبەت بەشداربوونی ئەحمەدی برای بۆ ناو ڕیزی گەریلان زۆر کاریگەر دەبێت.

هێلین بەهاری ١٩٩٢دا لەگەڵ خوشکێکیتری بەناوی "برسەن" پەیوەندی بەریزی گەریلاکانەوە دەکەن، هێلین دەستگیرانەکەی جێدێڵێت و دوای ئەوەی بەشداری ناو گەریلاکان دەبێت، هێلین و خوشکەکەی بەیەکەوە لە بەرەکانی جەنگدا دەمێننەوە، پاشان هێلین وەک بەرپرسیاری ڕێکخستنی ژنان لە شاری هەولێر کار بۆ پێشخستنی ژنان دەکات. هێلین لە ١٦ ی گوڵانی ١٩٩٧ دا لە کۆمەڵکوژی هەولێر شەهید دەبێت، لە هەمان ساڵدا "برسەن"ی خوشکی لەناو هەمان تێکۆشاندا، لە کاتی چالاکیەکی گەریلاییدا دەکەوێت ناو ئاوی ڕووبارێک و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و بنەماڵەکەشیان لە چاوەڕوانی دۆزینەوە تەرمی کچەکانیانن.
١٩ ساڵ بەسەر ئەو دوو ڕووداوە تێدەپەڕێت و تا ئێستا بنەماڵەی ئەو دوو خوشکە شۆڕشگێرەچاوەڕوانی و بە خەیاڵی دۆزینەوەی تەرمی کچەکانیان دەژین.
(ش ب)