دوای مانگێک برینداری ڕەمزیە گیانی لەدەستدا

14:18

ژنها

وان- ئەو ژنەی لە شاری وان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان لەلایەن پۆلیسی تورک لەناو ماڵەکەیدا گولـلەباران کرابوو گیانی لەدەستدا.

لە ١٩ ی مانگی ڕابردوو لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان لە شاری وان، ڕەمزیە بۆر لە ماڵەکەیدا درایە بەردەسترێژی گولـلەی پۆلیس و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو، دوای نزیکەی مانگێک ڕەمزیە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ سێشەمە گیانی لەدەستدا.

(ش ب)